ئه‌وروپائیتاڵیا

مۆساکیۆ ماوەیەکی درێژ یاریی ناکات

یاریگا
ماتیۆ مۆساکیۆ، بەرگریکاری ئۆرۆگوایی یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵیا نەشتەرگەری بۆ کراوە و بەم هۆیەوە تاوەکو چوار مانگی داهاتوو ناتوانێت بەشداری یارییەکانی یانەکەی بکاتەوە.

ماڵپەری فەرمی یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵیا بڵاویکردەوە، بەرگریکاری یانەکەیان دوای ئەوەی تووشی پێکانێکی قورس بوو، ناچار بوو نەشتەرگەری بۆ بکرێت و نەشتەرگەریەکەش لە شاری بارسێلۆن بۆی کراوە و بەم هۆیەوە بۆ ماوەی چوار مانگ ئەو یاریزانە لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردووە مۆساکیۆ بە هۆی ئەو پێکانە درێژخایانەی بێجگە کە یارییەکانی ئەم وەرزە، بەشێک لە یارییەکانی وەرزی داهاتووش ناتوانێت بەشداری بکات.

Back to top button