ئه‌وروپائینگڵته‌را

ئارسێناڵ بە یەکجار گرێبەستی چوار یاریزانی نوێکردەوە

یاریگا
ئەمڕۆ کارگێری یانەی ئارسێناڵی ئینگلیزی دوای نوێکردنەوەی گرێبەستی دەیڤید لویز بەرگریکاری بەڕازیلی یانەکەیان، لە هەمان کاتدا گرێبەستی سێ یاریزانی دیکەیان یەکلایی کردەوە.

ماڵپەری فەرمی یانەی ئارسێناڵ بڵاویکردەوە، پابلۆ ماری کە سەرەتای ئەمساڵ لە یانەی فلامینگۆی بەڕازیلی بە شێوەی خواستن پەیوەندی بە یانەکەیانەوە کردووە، گرێبەستەکەی دەکرێتە هەمیشەیی، هەروەها سێدریک سوارێز ئەمیشیان بە هەمان شێوە بە خواستن کە ساوسامبتۆن پەیوەندی بە یانەکەیان کردووە گرێبەستەکەی دەکرێتە هەمیشەیی.

لەلایەکی دیکەوە دانی سیبایۆس کە بە خواستن لە ریال مەدریدەوە پەیوەندی بە تۆپ هاوێژەکان گرێبەستەکەی ئەویش تاوەکو کۆتایی وەرزی داهاتوو درێژ کراوەتەوە، سەرجەم ئەم گرێبەستانە لەگەڵ کردنەوەی وادەی گواستنەوەی هاوینە کە سەرەتای مانگی داهاتویە واژۆ دەکرێن.

بابەتی زیاتر

Back to top button