
یاریگا –
یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی گفتوگۆكانی لەگەڵ دێكلان رایس ئەستێرەی ئینگلیزی یانەكەی دەربارەی نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی دەستپێكردووە.
رایسی تەمەن 27 ساڵان لە هاوینی 2023 لە ریزەكانی وێستهامەوە بە بەهای 116 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ئارسیناڵەوە كرد و تاوەكو 2028 گرێبەستی لەگەڵ گەنەرز هەیە.
Exc: Arsenal open talks to extend Declan Rice’s contact. Approach to commence formal talks made. Dialogue at an early stage. Midfielder has up to three years to run on his current deal so no rush to complete but process now underway. https://t.co/9sxp3QoesP
— Sami Mokbel (@SamiMokbel_BBC) March 13, 2026
بە گوێرەی زانیارییەكانی بی بی سی، ئارسیناڵ دەیەوێت گرێبەستی دێكلان رایس بۆ ماوەیەكی زیاتر نوێبكاتەوە و پارێزگاری لە تواناكانی ئەستێرەكەی بكات.
هەرچەندە دوو ساڵ و بژاردەی نوێكردنەوەی بۆ ساڵێكی دیكەش لە گرێبەستەكەی رایس ماوە، بەڵام گەنەرز ئامانجی ئەوەیە مانەوەی ناوەڕاستكارەكەی بۆ چەند ساڵێكی زیاتر مسۆگەر بكات.
ئارسیناڵ دەیەوێت لە گرێبەستە نوێیەكەیدا مووچەی دێكلان رایس زیاد بكات و ببێتە یەكێک لەو یاریزانانەی كە خاوەن بەرزترین مووچەبێت لە یانەكەدا.
لە ماوەی رابردوودا ئارسیناڵ گرێبەستی بوكایۆ ساكای بۆ ماوەی چوار ساڵ بە مووچەی هەفتانەی 300 هەزار پاوەند نوێكردەوە، رایس ئێستا هەفتانە 240 هەزار پاوەند وەردەگرێت.
دێكلان رایس لەوكاتەوەی پەیوەندی بە ئارسیناڵەوە كردووە جێگای خۆی لە پێكهاتەی سەرەكی گەنەرز كردووەتەوە و بە یەكێک لە باشترین ناوەڕاستكارانی ئێستای جیهان ناودەبرێت.
رایس لەگەڵ ئارسیناڵ بەشداری لە 144 یاریی كردووە و توانیویەتی 20 گۆڵ بكات و 31 گۆڵیش درووستبكات.



