
یاریگا –
ئەمڕۆ یارییەكانی گەڕی 30 پرێمەرلیگ دەستپێدەكات و لە یارییەكی ئەو هەفتەیەدا ئارسیناڵ میوانداری ئێڤەرتن دەكات.
وابڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 20:30 بەكاتی هەولێر ئارسیناڵ لە یاریگای ئیماراتی تایبەت بە خۆی میوانداری ئێڤەرتن بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی 30 پرێمەرلیگ.
پڕۆفایلی یاریی

ئارسیناڵی پێشەنگی پرێمەرلیگ لە كۆی 30 یاریی 20 یاریی بردووەتەوە، 7 یاریی یەكسان بووە و سێ یاریی دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 67 خاڵ پێشەنگی ریزبەندی پرێمەرلیگی گرتووە.
لە بەرامبەردا ئێڤەرتن لە كۆی 29 یاریی 12 یاریی بردووەتەوە، 7 یاریی یەكسان بووە و دە یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 43 خاڵ لە ریزبەندی هەشتەمی پرێمەرلیگ دێت.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
ئارسیناڵ بە بێ میكێل مێرینۆ، لیاندرۆ ترۆسارد و مارتن ئۆدیگارد رووبەڕووی ئێڤەرتن دەبێتەوە.
ئێڤەرتن بە بێ جاک گرێلیش، كۆلمان و ئالكاراز رووبەڕووی گەنەرز دەبێتەوە.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئارسیناڵ
رایا
تیمبەر، سالیبا، گابریێل، كالافیۆری
زوبیمێندی، رایش
هاڤێرتز، ساكا، مارتینێلی
یۆكێرێش
پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئێڤەرتن
پیكفۆرد
ئۆبرەین، تاركۆوسكی، برانسوەیت، میكۆڵینكۆ
گێی، گارنەر
مەكنێل، هۆڵ، ئێندیای
باری



