ئه‌وروپائیسپانیا

” ریال مەدرید نابێت هەڵەکەی بەرامبەر یاریزانە گەورەکانی دووبارە بکاتەوە ”

یاریگا
دوای دەستبەرداربوون لە کریستیانۆ رۆناڵدۆ رەخنەیەکی زۆر لە کارگێری یانە ریال مەدریدی ئیسپانیا گیرا و ئێستاش هەمان چارەنوس خەریکە بەسەر سێرخیۆ رامۆس بەرگریکاری ئەو یانەیە دێت.

پێدراگ میاتۆڤیچ یاریزانی پێشووی مێرنگی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی گووتی ” کارگێری شاهانەکان پێویستە پەند لە هەڵەکانی رابردوو وەربگرن و وا بە ئاسانی دەستبەرداری یاریزانە گەورەکانی نەبن و ئەرکی ئەوان گرێبەستەکەی رامۆس دوو تاوەکو سێ ساڵی دیکە نوێ بکەنەوە و نەهێڵن ئەو جۆرە یاریزانانە وا بە ئاسانی یانەکەیان جێبێڵن، چونکە ئەوان مێژوویان لەگەڵ یانەکەیان هەیە ”.

یاریزانەکەی پێشووی شاهانەکان ئامۆژگاری بەرپرسانی مەدریدی دەکات یاریزانە لاوەکان پێویستیان بەمجۆرە سەرکردانە هەیە، بۆیە نابێت ئەو هەڵەیەی بەرامبەر کریستیانۆ، رائول و هیەرۆ کردووە دووبارە بکەنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button