ڤاڵڤێردی ئاشکرای دەکات؛ بۆچی ڤینیسیۆس جونیۆر لێدانە سزاکەی جێبەجێکرد؟
خۆی نەیویستووە پێناڵتییەکە جێبەجێبکات

یاریگا –
فێدریکۆ ڤاڵڤێردی ئاشکرای دەکات ڤینیسیۆس جونیۆر لێدانە سزاکەی پێشکەشکردووە بەڵام خۆی رەتیکردووەتەوە.
شەوی رابردوو لە یاریی یەکەم قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ، ریال مەدرید لە یاریگای بێرنابیۆ میوانداریی مانچێستەر سیتی کرد و بە هاتریکی فێدریکۆ ڤاڵڤێردی، 3-0 یارییەکەی بردەوە و تاڕادەیەکی زۆر پێیەکی خستە قۆناخی داهاتوو. دەکرا ئەنجامەکە خراپتر بێت بەڵام جیانلونجی دۆناڕۆما رێگری لە گۆڵی چوارەمی مێرەنگی کرد و لێدانێکی سزای ڤینیسیۆس جونیۆری گەڕاندەوە.
لەدوای یارییەکە ڤاڵڤێردی ئاشکرایکرد ڤینیسیۆس داوای لێ کردووە لێدانە سزاکە جێبەجێبکات تاوەکوو یەکەم سوپەر هاتریک بە ناوی خۆی بنووسێتەوە، بەڵام خۆی نەیویستووە و رەتیکردووەتەوە.
🚨 Valverde reveals: “Vini Jr asked me if I wanted to take the penalty”.
“Vini is a Real Madrid legend, he’s a great friend, me and other teammates told him to take it”.
“Vini missed? These things can happen, it’s part of football”, told @tatimantovani on TNT Sports. pic.twitter.com/SqU4Fv7cBo
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) March 12, 2026
ڤینی داوای لێکردم لێدانە سزاکە جێبەجێبکەم، ئەو ئەفسانەیەکی ریال مەدریدە، هاوڕێیەکی باشی من و یاریزانەکانی دیکەیە، پێم گوت خۆت جێبەجێیبکە. فەتاوندنی لێدانە سزاکەش شتێکی ئاساییە، ئەو شتانە بەشێکن لە تۆپی پێ و بەردەوام دەدەن.
هەروەها، لە کامێڕای تایبەتی کەناڵی TNT SPORTS بە روونی دەردەکەوێت ڤینیسیۆس داوا لە ڤاڵڤێردی دەکات بێت و پێناڵتییەکە جێبەجێبکات.
🚨 فينيسيوس يطلب من فالفيردي أن يأتي لينفذ ضربة الجزاء، لكن فيدي يرفض ويطلب منه أن ينفذها.pic.twitter.com/7UVfLJ1h6H https://t.co/osZLfxIRIf
— Insider Real (@RMCFarab) March 12, 2026



