ئیسپانیاگرنگترین

لاپۆرتا درۆ دەکات؛ ماتیو ئالێمانی پاڵپشتی قسەکانی چاڤی دەکات

Yariga App

یاریگا –

ئالێمانی لەگەڵ چاڤی هاوڕایە سەبارەت بە گەڕانەوەی لیۆنێل مێسی لە 2023، بەڵام تێباس رەتی دەکاتەوە.

ماتیو ئالێمانی، بەڕێوەبەری وەرزشیی ئاتلێتیکۆ مەدرید پێش یاریی چوونی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ لەنێوان ئاتلێتیکۆ مەدرید و تۆتنهام لەبارەی لێدوانەکانی چاڤی کرد کە گوتی گەڕانەوەی مێسی بۆ بارسێلۆنا رێکخرابوو، قسەی کرد و دەڵێت: چاڤی راست دەکات، پێیان گوتین رەزامەندی لالیگایان هەیە.”

چاڤی لە چاوپێکەوتنەکەی لەگەڵ لا ڤانگواردیا گوتبووی:

لاپۆرتا راست ناکات، کاتێک راهێنەر بووم مێسی بەنیازبوو بگەڕێتەوە، هەمووشتێک کۆتایی هاتبوو. لە مانگی 1ـی 2023 دوای ئەوەی جامی جیهانیی بردەوە پەیوەندیم پێوەکرد و پێی گوتم بەجۆشە بۆ گەڕانەوە، منیش هەستم بەجۆشەکەی دەکرد. تاوەکوو مانگی سێ وسەمان کرت و پێم گوت: کەی رەزامەندی خۆت دەربڕی، من بە سەرۆک دەڵێم. گڵۆپی سەوزمان لەلایەن لالیگاوە بۆ هەڵکرابوو، بەڵام لاپۆرتا هەمووشتێکی وەستاند. ئەو گوتی ئەگەر مێسی بگەڕێتەوە جەنگی لەدژ هەڵدەگیرسێنێت و ناکرێت رێگە بەو شتە بدات.

خوان لاپۆرتا رۆژی سێشەممە باسی بابەتەکەی کرد، نکوڵی لێکرد و گوتی:

چاڤی رێگەی بەخۆیداوە لەلایەن ڤیکتۆر فۆنت بەکاربهێنرێت، ئەوەی دەیڵێت راست نییە. بەڕاستی خەمناکە بەڵام خۆشبەختانە هانزی فلیکمان هەیە. ئێمە خەریکی دانانی پلانێکی کردەییانە بووین کە پێشکەشی لالیگای بکەین. ئەوەی نەمان بوو رەزامەندی مێسی بوو، تێباس راستییەکە دەڵێت، ئەمە ئامادە کرابوو بەڵام کاتێک هەمووشتێک رێکخرابوو، خۆرخێ مێسی بێدەنگ بوو و دواتر لە بڕیاری چوونی بۆ ئینتەر میامی ئاگاداری کردینەوە.

لاپۆرتا ئاماژەی بە تێباس کرد چونکە سەرۆکی لالیگا پێشووتر دوای بیستنی لێدوانەکەی چاڤی گوتی:

لالیگا مۆڵەتی بە هیچ نەدابوو یان رەزامەندی لەسەر هیچ نەدابوو، کەسیش داوای لێنەکردبووین. ئەگەر بارسێلۆنا لەنێو یاسای 1:1 نەبووایە ئەستەم دەبوو. کەسیش لە بارسێلۆنا هەرگیز پەیوەندی بە لالیگاوە نەکردوووە. ماتیو هەڵەیە، تەنانەت ئەگەر رێککەوتنیشیان هەبووایە ئەستەم دەبوو، چونکە بەهای گرێبەستەکە وەکوو بابەتی جواو فێلیکس دەبوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button