چامپیۆنزلیگگرنگترین

بەپەلە؛ ئەستێرەیەکی گرنگی بارسێلۆنا بەرامبەر نیوکاسڵ یاریی ناکات

Yariga App

یاریگا –

ئەمشەو بارسێلۆنا کاتژمێر 11:00 بە کاتی هەرێمی کوردستان دەبێتە میوانی نیوکاسڵ لە چوارچێوەی یاریی چوونی قۆناخی 16ی چامپیۆنزلیگ کە ئەمە جاری دووەمە لەم وەرزەی پاڵەوانێتیەکە رووبەڕووی یەکتر دەبنەوە، جاری یەکەم لە قۆناخی کۆمەڵەکان کە 2-1 لە بەرژەوەندی یانە کاتالوونیەکە کۆتایی هات.

بە کەمتر لە دوو کاتژمێر بەر لە دەستپێکردنی یارییەکەی نیوکاسڵ و بارسێلۆنا، دوورکەوتنەوەی ئەستێرەیەکی بلاوگرانا راگەیەندرا.

تۆزێ پێش ئێستا رۆژنامەنووس فابریزۆ رۆمانۆ ئاشکرایکرد کە ئێریک گارسیا بۆ رووبەڕووبوونەوەکەی نیوکاسڵ دوورخراوەتەوە.

رۆمانۆ هۆکاری بەشدارینەکردنی بەرگریکارە ئیسپانیەکەی ئاشکراکردووە کە بەهۆی هەستکردن بە نائاسوودەیی (ئازار) کردووە.

بە پێکانی گارسیا، لیستی یاریزانە پێکراوەکانی بارسێلۆنا درێژتربووەوە و چووە پاڵ گاڤی، فرێنکی دی یۆنگ، ژوول کۆندێ، ئالێخاندرۆ باڵدێ و ئاندریاس کریستێنسن.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button