ئه‌ڵمانیاگرنگترین

بایرن میونشن پێکانی ئەستێرەیەکی راگەیاند

Yariga App

یاریگا –

شەوی رابردوو 6ـی ئازار، بایرن میونشن میوانداریی بۆڕووسیا مونشنگلادباخی کرد و 4-1 لێی بردەوە، بەمەش جیاوازی خاڵەکانی لەگەڵ بۆروسیا دۆرتموندی دووەم بەشێوەیەکی کاتی بۆ 14 خاڵ بەرزکردەوە.

لە گێمی دووەمدا گۆڵپارێز و کاپتنی بایرن میونشن، مانوێل نۆیەری ئەڵمانی گۆڕانکاریی پێکرا و دوای یارییەکە باس لەوە دەکرا کە بۆ پارێزگاریکردن بووە.

کەمێک لەمەوبەر بایرن میونشن بەفەرمی پێکانی مانوێل نۆیەری گۆڵپارێزی یانەکەی لە ماسوولکەی قاچی راگەیاند بەبێ ئەوەی ماوەی دوورکەوتنەوەی دیاریی بکات.


بەگوێرەی رۆژنامەی بێڵد، بایرن پێشبینی دەکات بۆ یاریی چوون بەرامبەر ئاتالانتا ئامادە نەبێت و بە ئەگەری زۆرەوە جۆناس ئۆربیگ رۆژی سێشەممە بەشێوەی سەرەکی یاریی دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button