ئیسپانیاگرنگترین

شیکاریی ئارچیڤۆ ڤار؛ ناوبژیوان لە بەرژەوەندی سێڵتا ڤیگۆ هەڵەی کردووە

ناوبژیوان ستەمی لە ریال مەدرید کردووە

Yariga App

یاریگا –

ئارچیڤۆ ڤار شیکاریی بۆ یارییەکەی ریال مەدرید و سێڵتا ڤیگۆ دەکات و پێی وایە ناوبژیوان هەڵەیەکی گەورەی بەسەردا تێپەڕیوە و دەبوو یاریزانێکی سێڵتا ڤیگۆ کارتی سووری راستەوخۆ وەربگرێت.

شەوی رابردوو لە گەڕی 27ـی یارییەکانی لالیگا، ریال مەدرید بووە میوانی سێڵتا ڤیگۆ و 2-1 یارییەکەی لێ بردەوە.

پێگەی ئارچیڤۆ ڤار بڵاویکردووەتەوە، فێران جوتگلا، هێرشبەری سێڵتا ڤیگۆ بەئەنقەست لە ئۆرێلیەن چوامینی، ناوەڕاستکاری ریال مەدریدی داوە و فاوڵێکی روون بوو، دەبوو ناوبژیوان راستەوخۆ کارتی سووری بە روودا بەرزبکاتەوە یاخود لانیکەم کارتی زەردی پێبدات.

ئارچیڤۆ ڤار دەشڵێت، ئەمە یەکێک لە گەورەترین هەڵەکانی یارییەکە بوو، ناوبژیوان باش دیمەنەکەی نەبینی بەڵام یاریدەدەرەکەی راستەوخۆ دیمەنەکەی لەبەرچاو بوو و نەدەبوو بە هیچ شتێک ئەو رووداوە تێپەڕێت، بەڵکوو دەبوو سێڵتا یارییەکە بە دە یاریزانەوە تەواو بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button