ئینگلتەراسعوودیەگرنگترین

چێڵسی هەوڵی گواستنەوەی هێرشبەرێکی پێشووی لیڤەرپوول دەدات

چەندین یانەی دیکە ئارەزووی گواستنەوەی دەکەن

Yariga App

یاریگا –

چێڵسی لە گواستنەوەی هاوینە هەوڵی گواستنەوەی داروین نونێز، هێرشبەری هیلالی سعوودی دەدات.

ماڵپەڕی کاوت ئۆفساید بڵاویکردووەتەوە، بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو چێڵسی هاتووەتە نێو کێبڕکێی بەدەستهێنانی نونێز و دەیەوێت لە هاوینی داهاتوو یاریزانەکە بگەڕێنێتەوە پرێمەرلیگ، یاریزانەکەش دەیەوێت خولی سعوودی بەجێبهێڵێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی هەمان سەرچاوە، چەندین یانەی دیکەی پرێمەرلیگ خواستی واژۆکردنی گرێبەستیان لەگەڵ ئەستێرە ئۆرۆگواییەکە هەیە، لەنێویاندا نیوکاسڵ یونایتد.


گەورەترین بەربەست لەبەردەوام گەڕانەوەی نونێز بۆ پرێمەرلیگ و هەموو یانەیەک نەتوانێت گرێبەستی لەگەڵ بکات، مووچەکەیەتی کە هەفتانە 400 هەزار پاوەندە.

جیا لە پرێمەرلیگ، یانەکانی لالیگا و سێریا ئەی بە گرنگییەوە لە تواناکانی نونێز دەڕوانن. بەگوێرەی ماڵپەڕی تیم تۆک، ئاتلێتیکۆ مەدرید و یوڤێنتوس چاودێریی دۆخی یاریزانە ئۆرۆگواییەکە دەکەن و لەگەڵ زیادبوونی نادڵنیایی لەسەر چارەنووسی لەگەڵ هیلال، ئەو دوو یانەیە خۆیان بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ نونێز ئامادە دەکەن.

نونێز لەگەڵ لیڤەرپوول لە پرێمەرلیگ 95 یاریی کرد، توانی 25 گۆڵ بکات و 16 گۆڵیشی دروستکرد. هاوینی ساڵی 2023 لە لیڤەرپووڵەوە پەیوەندی بە ریزەکانی هیلال کرد، تاوەکوو ئێستا لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 26 یاریی بە درێسی یانە سعوودییەکەوە کردووە، 9 گۆڵی کردووە و 5 گۆڵیشی دروستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button