ئینگلتەراگرنگترین

کامپبێڵ: بێگومان ئەنچلۆتی دەتوانێت لەگەڵ ئێڤەرتن نازناو بباتەوە

یاریگا – بیست و پێنچ ساڵ لەمەوبەر و لە ساڵی 1996 یانەی ئێڤەرتن توانییان نازناوی FA Cup ببەنەوە، لەوکاتەوە یانەکە نەیتوانیوە هیچ نازناوێک بەدەست بێنێت.

بەڵام بە گوتەی کێڤن کامپبێڵی هێرشبەری پێشووی یانەکە، لەگەڵ ئانچلۆتی یانەکە دووبارە بە نازناوەکان شاد دەبێتەوە. کامپبێڵ پێیوایە ئێڤەرتن شیاوترین کەسییان بۆ ئەم ئەرکە دۆزیوەتەوە و ڕایگەیاند:

هاتنی ئەنچلۆتی ڕووداوێکی مێژوویی بۆ گوودیسن پاڕک، ئەو یەکێکە لەو ڕاهێنەرانەی کە مێژووییەکی پڕ سەروەری هەیە. لە هەر یانەیەک بووبێت، ڕیال مەدرید، پاریس سان جێرمان، ئەیسی میلان یاخود بایەرن میونشن، ئەو هەمیشە سەرکەوتوو بووە و نازناوی بردۆتەوە. بۆیە گومانی تێدا نییە ئەمە لێرەش دەبینینەوە، بەڵام کارلۆ پێویستی بە ئارامی و پشتگیری هاندەران و دەستەی کاڕگێری یانەکە دەبێت.

شایانی باسە ئەنچلۆتی ساڵی ڕابردوو لە ناپۆلیەوە پەیوەندی بە ئێڤەرتنەوە کردووە و تا ئێستا توانیویەتی بناغەیەکی باش لە یانەکەدا بنیات بنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button