بەشداری عێراق لە پاشکۆی مۆندیال بەرەو هەڵوەشاندنەوە دەچێت
کەمپەکەی عێراق لە ئەمریکا هەڵوەشایەوە و داهاتووی یاریی پاشکۆ نادیارە

یاریگا –
هەڵبژاردەی عێراق لەبەردەم قەیرانێکی بێوێنەدایە و مەترسییەکی جدی لەسەر بەشداریکردنی لە یاریی پاشکۆی مۆندیال لە مەکسیک دروست بووە.
ئێستا فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق لە گفتوگۆیەکی بەپەلە و نائاساییدایە لەگەڵ فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی تۆپی پێ جیهان بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک.
داخرانی ئاسمان و پەککەوتنی وەفدەکە
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق فیدراسیۆنی ئاگادار کردووەتەوە کە ئاسمانیی وڵات بۆ ماوەی چوار هەفتەی داهاتوو بە داخراوی دەمێنێتەوە.
Intercontinental World Cup playoffs in doubt as Iraq squad face travel ban and visa problems | The Guardian https://t.co/1OilGDHBIM
— Matt Hughes (@MattHughesMedia) March 4, 2026
ئەم بڕیارە وایکردووە 40٪ی ئەندامانی وەفدی هەڵبژاردەکە لە ناوەوەی عێراق گیر بخۆن و نەتوانن لە رێگەی فڕۆکەوە گەشت بکەن، ئەمەش مەشق و پلانی یارییەکەی بە تەواوی پەکخستووە.
قەیرانی ڤیزا و هەڵوەشاندنەوەی کەمپی ئەمریکا
کێشەکان تەنیا گەشتکردن نییە، بەڵکو یاریزانان و دەستەی راهێنەران تاوهكو ئێستا نەیانتوانیوە ڤیزای مەکسیک یان ئەمریکا وەربگرن.
نەبوونی باڵیۆزخانەی مەکسیک لە بەغدا و داخرانی بنکەکانی پێشکەشکردنی ڤیزا لە قەتەر و ئیمارات، دۆخەکەی گەیاندووەتە بنبەست. بەهۆی ئەم کێشەیەوە، ئەو کەمپە مەشق و راهێنانەی کە بڕیار بوو لە شاری هیوستنی ئەمریکا بکرێت، بە فەرمی هەڵوەشایەوە.
ڕێگەی وشکانی؛ بژاردەیەکی مەترسیدار
تاکە بژاردەیەک کە لەبەردەم وەفدەکە مابێتەوە، گەشتکردنە بە پاس بەرەو تورکیا کە 25 کاتژمێر دەخایەنێت، بەڵام ئەم ئەگەرەش بەهۆی مەترسی ئەمنی و ماندووبوونی زۆری یاریزانانەوە، لەلایەن فیدراسیۆن و دەستەی راهێنەرانەوە رەتکراوەتەوە.
بڕیاری کۆتایی فیفا و فیدراسیۆنی تۆپێی پێی عێراق
سەرچاوەیەکی بەرپرس لە ناو هەڵبژاردەی عێراق به میدیا عێڕاقیهكانی رایگەیاندووه:
“تیپەکە ئێستا بە جیهاندا پەرش و بڵاو بووەتەوە، هەندێک یاریزان لە دەرەوەن و هەندێکیان لە ناوەوە گیریان خواردووە، هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەنجامدانی یارییەکە لە کاتی خۆیدا کارێکی ئەستەمە.
چاوەڕوان دەکرێت لە چەند کاتژمێری داهاتوودا، فیفا بڕیاری کۆتایی لەسەر چارەنووسی یارییەکە و بەشداری عێراق بدات، کە ئایا یارییەکە دوادەخرێت یان بڕیارێکی تر دەدرێت.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێڕاق داوا دهكات له رێگهی فیفاوه فیزای ئهمهریكا یان مهكسیك بۆ تهواوی ستافی ههڵبژاردهكه وهربگیڕێت بۆ ئهوهی بتوانن بهههر شێوهك بێت بهشداری پاشكۆی جیهان بكه.



