ئه‌وروپا

بەرواری بڵابوونەوەی FIFA 21 ئاشکرا کرا

یاریگا – دوایین وەشانی یاریە بەناوبانگەی EA Sports لە کۆتاییەکانی ئەمساڵدا بەردەست دەبێت و کیلیان مپابێ ئەستێرەی سەر بەرگی یاریەکە دەبێت و شوێنی هازارد دەگرێتەوە، بەڵام لە ئێستادا دیار نییە کە ئایا یاریەکە بۆ نەوەی داهاتووی ئامێرەکانی وەک Playstation 5 یاخود Xbox Series X بەردەست دەبێت یان نا.

ئی ئەی سپۆڕتس ڕایگەیاند کە یاری FIFA 21 لە بەرواری 9ی مانگی 10 بەردەست دەبێت بۆ هەریەک لە پلەی ستەیشن 4، ئێکس بۆکس وەن و پی سی، هەروەها ئەو کەسانەی وەشانی Ultimate یاخود وەشانی Champions پێشوەختە داوا دەکەن “Pre-order” دەتوانن هەر لە 6ی مانگەوە یاریەکە بکەن.

هەرچەندە لە پێشوودا یاریەکانی فیفا لە مانگی 9دا بڵاو دەکرانەوە، ئەمساڵ بەهۆی ڤایرۆسی کۆڕۆناوە و خابوونەوەی کارەکان یاریەکە مانگێک دواخرا و خرایە مانگی 10، لە ئێستاشدا بەهۆی نادیاری بەرواری بەردەست بوونی ئامێرەکانی  Playstation 5 و Xbox Series X وەشانی یاریەکە بۆ هەردوو ئامێری ناوبراو ڕانەگەیەندراوە، بەڵام ئی ئەی هەمووانی دڵنیا کردەوە لەوەی بەبێ هیچ نرخێکی زیادە دەتوانن یاریەکەنیان بۆ سەر هەردوو ئامێری ناوبراو بگوازنەوە.

شایانی باسە یاری FIFA 20 کە ساڵێ ڕابردوو دەرچوو، پێشوازیەکی تەواو ئەرێنی لێنەکرا و ڕەخنەکان بەزۆری ئاراستەی Career Modeی یاریەکە کرابوون و چەندین ئەپدەیتی جیاواز بۆ یاریەکە دەرچوو بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکانی یاریەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button