ئه‌وروپائینگڵته‌را

ڕیچارلیسۆن: تیاگۆ سیلڤا و ڕامۆس لە ڤان دایك باشترن

یاریگا: ڕیچارلیسۆن هێرشبەری یانەی ئێڤەرتۆنی ئینگلیزی، پێی وایە كە ڤان دایك باشترین بەرگریكاری جیهان نیە.

هێرشبەرە بەڕازیلیەكە سەبارەت بە ڤان دایك دەڵێت: خەڵك زۆر باسی دەكات، بەڵێ ڕاستە بەرگریكارێكی بەهێزە بەڵام زیاتر لە جارێك لێی تێپەڕیوم.

هەروەها ووتیشی: هەڵبژێردرا وەك سێ باشترین یاریزانی 2019 بەڵام بەڕای من زۆر بەرگریكار هەیە لەو باشترە.

بەردەوام بوو ووتی: من وای دەبینم كە سێرجیۆ ڕامۆس و ماركینیۆس و تیاگۆ سیلڤا لەو باشتر بن.

وا بڕیارە ڕۆژی یەك شەممە هەردوو یانەی لیڤەرپول و ئێڤەرتۆن ڕووبەڕووی یەك ببنەوە .

بابەتی زیاتر

Back to top button