ئینگلتەراگرنگترین

بەهۆی ئەنجامە باشەکان؛ مانچێستەر یونایتد بۆچوونی خۆی لەسەر مایکڵ کاریک دەگۆڕێت

"کاریک هەموو ئەندامانی یانەکەی سەرسام کردووە"

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر یونایتد هەڵوێستی خۆی سەبارەت بە مایکڵ کاریک دەگۆڕێت و ئەگەر هەیە لە وەرزی داهاتوو بیکاتە راهێنەری هەمیشەیی.

فابریزۆ رۆمانۆ، رۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو، لە کەناڵی یوتیوبی خۆی ئاشکرای دەکات، بۆچوونی بەرپرسانی شەیتانە سوورەکان سەبارەت بە کارەکانی مایکڵ کاریک زۆر ئەرێنییە و رۆژ بەدوای رۆژ ئەگەری مانەوەی راهێنەرەکە لە ئەرکەکەی بۆ وەرزی داهاتوو زیاتر دەبێت.

مایکڵ کاریک، راهێنەری مانچێستەر یونایتد

فابریزۆ دەشڵێت، کەشی نێو پێکهاتەی یانەکە زۆر ناوازەیە و یاریزانەکان لەگەڵ کاریک زۆر دڵخۆشن.

هەفتە بە هەفتە، بۆچوونەکان لەسەر مایکڵ کاریک ئەرێنیتر دەبێت و هەمووان بە کارەکانی سەرسام بوونە، دەرفەتێک هاتووەتە پێش و رەنگە وەرزی داهاتوو لە ئەرکەکەی بەردەوام بێت.

کاریک لەدوای دوورخستنەوەی رۆبن ئامۆریم بە شێوەی کاتی وەکوو راهێنەری شەیتانە سوورەکان دەستنیشانکرا و تاوەکوو کۆتایی وەرز یارییەکانی یانەکە بەڕێوەدەبات، تاوەکوو ئێستا سەرپەرشتی حەوت یاریی یانەکەی کردووە و لە شەش یارییدا براوە بووە و تەنیا یارییەک یەکسان بووە.

بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، هێشتا مانچێستەر یونایتد بڕیاری کۆتایی لەسەر راهێنەری داهاتووی نەداوە و پێشبینی دەکرێت لەپێش دەستپێکردنی مۆندیالی 2026، ئەو پۆستە یەکلایی بکرێتەوە.

هاوکات، بەگوێرەی سەرچاوە میدیاییەکان چەندین ناوی گەورە بۆ پۆستی راهێنەرایەتی یانەکە پاڵێوراون، لەوانە؛ یۆرگن کڵۆپ، رۆبێرتۆ دی زێربی.

بابەتی زیاتر

Back to top button