تەواو؛ جێسی لینگارد پەیوەندی بە یانەیەکی بەڕازیل کرد

یاریگا –
جێسی لینگارد، هێرشبەری ئینگلیزی پەیوەندی بە کۆرێنتیانزی بەڕازیلی دەکات.
رۆژنامەنووسی ئیتاڵی فابریزۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، جێسی لینگارد لەگەڵ یانەی کۆرێنتیانز گەیشتووەتە رێککەوتن، هەموو شتێک کۆتایی هاتووە و هێرشبەرە ئینگلزییەکە پەیوەندی بە خولی بەڕازیلی دەکات.
لینگارد بەخۆڕایی پەیوەندی بە یانە بەڕازیلییەکە دەکات و ئۆفەری چەند یانەیەکی خولی ئەمریکای رەتکردووەتەوە.
جێسی گەشتی بەڕازیل دەکات و پشکنینی پزیشکی بۆ دەکرێت و گرێبەستەکەی لەگەڵ کۆرێنتیانز واژۆ دەکات.
🚨⚪️⚫️ Jesse Lingard to Corinthians, here we go! Verbal agreement done on one year deal plus option to extend.
Lingard joins Corinthians as free agent despite also receiving proposals from MLS.
Travel and medical next ahead of signature with Timão. 🇧🇷 pic.twitter.com/jB7T08Op5h
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) March 1, 2026
لینگارد لە سەرەتای ئەمساڵ گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی سیئۆلی کۆریای باشوور کۆتایی هات و یانەکەی جێهێشت.
لینگاردی 33 ساڵان یاریی بۆ یانەکانی مانچێستەر یونایتد، دێربی کاونتی، وێستهام یونایتد و نۆتینگهام و سیئۆل کردووە، بە درێسی سەرجەم یانەکان 446 یاری کردووە، 95 گۆڵی کردووە و 63 گۆڵیشی دروستکردووە.
32 یاری نێودەوڵەتی بۆ هەڵبژاردەی ئینگڵتەڕاش کردووە، 5 گۆڵ و 6 ئەسیسیشی کردووە.



