
یاریگا –
پێپ گواردیۆلا جارێکیتر هەڵوێستێکی مرۆیی گەورەی نواند لە بەرگریکردن لە بیروڕای جیاواز و رێزگرتن لە باوەڕە جیاوازەکان.
لە یاریی ئەمشەوی نێوان لیدز یونایتد و مانچێستەر سیتی کە بە گۆڵێکی بێ وەڵام بۆ تیمەکەی گواردیۆلا کۆتایی هات، ناوبژیوان و سەرپەرشتیارانی یارییەکە لە خولەکی 13دا پشوویەکی دوو خولەکیان راگەیاند بۆ یاریزانە موسڵمانەکان تا رۆژووەکانیان بکەنەوە.
لەو کاتەدا بەشێک لە هاندەرانی یاریگا، کە وا باس دەکرێت هاندەرانی لیدز بن، هووهایان لە پێپ کرد.
لە ریزەکانی سیتیدا یاریزانی موسڵمانی وەک عومەر مەڕمووش، رەیان شەرقی، ئایات نووری و عەبدولقادر خوسانۆڤ هەن. کە تەنها ئەوەی کۆتایی لە یارییەکەدا نەبوو.
دوای یارییەکە گواردیۆلا بەتوندی هاتەدەنگ و وتی
ئەمە جیهانێکی مۆدێرنە، وایە؟ نابینی ئەمڕۆ لە جیهاندا چی روودەدات؟ دەبێ رێز لە ئایین بگرین، لە جیاوازییەکان. ئەوە گەوهەری شتەکانە. پرێمەرلیگ خۆی دەڵێ خولەکێک تا دوو خولەک پشوودەدرێت (بۆ یاریزانە موسڵمانەکان تا رۆژووەکانیان بکەنەوە).
لەوەتەی ساڵی 2021 پرێمەرلیگ بەفەرمی پشوویەکی ماوەکورتی رێگەپێداوە لە کاتی بانگی مەغریب یاریزانە موسڵمانەکان لە یانە جیاوازەکانی ئەو خولە پشوویەکی کورت وەربگرن بۆ کردنەوەی رۆژووەکانیان.
Pep Guardiola has called for people to “respect diversity” after Leeds United fans booed a Premier League-mandated stoppage for Manchester City’s Muslim players to break their fast.
Jeers and whistles rang around Elland Road during a short break after sunset that allowed City’s… pic.twitter.com/p1yNcCyM6W
— The Athletic | Football (@TheAthleticFC) February 28, 2026
بەو بردنەوەیە سیتیزنس کۆی خاڵەکانی گەیاندە 59 کە ئێستا تەنها 2 خاڵ لە ئارسیناڵی پێشەنگەوە دوورە. گەنەرز سبەی لە دێربیەکی دیکەی قورسدا رووبەڕووی چێڵسی دەبێتەوە.



