ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەراگرنگترین

گه‌وره‌یه‌كی نوێی ئیسپانیا دەچێتە کێبڕکێی گواستنەوەی عومەر مەرمووش

مەرمووش بەرەو لالیگا کێبڕکێیەکە تەنیا بۆ بارسێلۆنا نییە

Yariga App

یاریگا –

ناوی هێرشبەری میسری، عومەر مەرمووش، ئەستێرەی یانەی مانچێستەر سیتی، وەک یەکێک لە دیارترین بژاردەکانی هێڵی هێرشبردن لە ئیسپانیا سەرهەڵدەداتەوە. دوای ئەوەی ناوی بۆ یانەی بارسێلۆنا پێشنیاز کرا، ئێستا یانەیەکی تری گەورەی مەدرید هاتووەتە ناو هاوكێشه‌كه‌وه‌.

بارسێلۆنا و مەرمووش؛ پلانێکی داڕێژراو

بەپێی نوێترین زانیارییەکان، نوێنەرانی مەرمووش لە سەرەتای ئەمساڵدا کۆبوونەوەیەکی سەرەتاییان لەگەڵ بەرپرسانی یانەی بارسێلۆنا كردووه‌، یانە کاتالۆنییەکە مەرمووش وەک یاریزانێکی داینامیکی دەبینن کە دەتوانێت لە باڵەکان، وەک هێرشبەری دووەم و تەنانەت وەک سەرە رمیش یاری بکات، ئەمەش گونجاوە بۆ ئەو نەرمییەی هانزی فلیک لە پێکهاتەکەی ده‌یه‌وێت.

ئاتلێتیکۆ مەدرید؛ رکابەرە نوێیەکە

له‌م كێبركێیه‌ی گواستنه‌وه‌ی مه‌رموش بارسێلۆنا تەنیا نییە، ئەکرەم کۆنور، رۆژنامەنووسی شارەزا لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان، ئاشکرای کردووە کە عومەر مەرمووش چووەتە ناو بازنەی بایەخی یانەی ئاتلێتیکۆ مەدریدیشەوە.

دیێگۆ سیمۆنی، راهێنەری ئاتلێتیکۆ، مەرمووش وەک بژاردەی یەکەم دەبینێت لە حاڵەتی رۆشتنی جۆلیان ئالڤارێز، شێوازی یاری مەرمووش کە پشت بە فشار  و توانای جەستەیی بەرز دەبەستێت، تەواو لەگەڵ فەلسەفەی یاریی ئاتلێتیکۆ دەگونجێت.

ئامارەکانی مەرمووش لەگەڵ مانچێستەر سیتی

مەرمووش کە تەمەنی 27 ساڵە، لە کانوونی دووەمی 2025 بە بڕی 75 ملیۆن یۆرۆ لە ئینتراخت فرانکفۆرتەوە پەیوەندی بە مانچێستەر سیتی کرد. له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ به‌شداری له‌  49 یاریی كردووه‌ 12 گۆڵ و پێنج ئه‌سیستی هه‌یه‌ئەمشەو لە یاری بەرامبەر لیدز یونایتد، چاوەڕوان دەکرێت مەرمووش یاری ژمارە 50ـی خۆی بە درێسی سیتیزنەوە بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button