ئەوروپائیسپانیا

لە کۆتاییدا بارسا شتێکی لەبارەی مێسییەوە درکاند

یاریگانێت- ئەگەری بەشداریکردنی لیۆ مێسی بۆ یاری کلاسیکۆی دادێ لە ڕۆژی چوارشەممە، هێشتا بە ناڕوونی ماوەتەوە. هەوادارنی یاریزانەکە و یانەکەش چاویان لەسەر کۆتا زانیارییەکانە.

لەم بارەیەوە کەمێک پێش ئێستا ڕۆژنامەی سپۆرتی نزیک لە بلووگرانا لێدوانێکی لە یانە کەتەلۆنییەکەوە وەرگرتووە کە پێیان ڕاگەیاندوون “هیچ نیگەرانییەک لەبارەی مێسیەوە نییە.”

هاوکات ڕۆژنامەکە ئەوەشی بە ڕوونی باس کردووە کە بارسا زۆر هێمنن لەسەر باردودۆخی جەستەیی مێسی و بەشداری نەکردنیشی لە ڕاهێنانەکانی ئەمڕۆدا تەنها بۆ زیاتر لە بەئاگابوونی پێشوەختەی ئەستێرەکەیان بووە و گەشبینیشن بۆ بەشداریکردنی لە یاری چوونی چوارگۆشەی زێڕینی جامی شا کە ڕۆژی چوارشەممە لە یاریگای کامپ نو ئەنجام دەدرێت.

مێسی لە یاری ڕابردوویاندا لە خولی ئیسپانی بەرامبەر ڤالێنسیا تووشی پێکان هات و بەوشێوەش بەردەوام بوو لە یاریکردن دوای بردنە دەرەوەشی بۆ وەرگرتنی چارەسەر.

لە لایەکیترەوە، زانراوە عوسمان دێمبلی فەڕەنسیی ئامادەیە بۆ ئەو یارییە.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close