ئیسپانیاگرنگترین

ڕیڤاڵدۆ: دەبێت مێسی ڕێگە نەدات گریزمان ببێتە “کۆتینیۆی نوێ” لە یانەکەدا

یاریگا – ڕیڤاڵدۆی ئەستێرەی پێشووی بارسێلۆنا و بەڕازیل نیگەرانە لەوەی هێرشبەرە فەڕەنسیەکەش هاوشێوەی کۆتینیۆ لە ئاست چاوەڕوانییەکان نەبێت. ئەنتوان گریزمان، هاوینی ڕابردوو لە یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدەوە هاتە بارسێلۆنا دوای مشتومڕ و باسکردنێکی زۆر، لە بەرامبەردا کۆتینیۆ لە سەرەتای ساڵ هاتە یانەکە، بەڵام دواتر بەشێوەی خواستن چووە بایەرن میونشن و نەیتوانی جێگای خۆی لە یانەکە بکاتەوە.

ڕیڤاڵدۆ لەبارەی هاتنی گریزمان و ئاستی یاریزانەکە گوتی:

بارسا هەردوو یاری خۆیان بردۆتەوە لەوەتەی دەستپێکردنەوەی یاریەکان و گریزمانیش سەرەکی بووە، بەڵام هێشتا نەگەیشتۆتە ئەو ئاستەی لە ئەتلەتیکۆ پێشکەشی دەکرد و کەسانێک نیگەرانن لەوەی ئەو ببێتە کۆتینیۆیەکی دیکە لە یانەکەدا، دەزانم ئەو بەراودکاریەش قوڕسە، بەڵام یاریزانەکە دەبێت خۆی بسەلمێنێت.

هەروەها ڕایگەیاند مێسی لە توانایدایە ئاستی گریزمان باشتر بکات:

کەمی ژمارەی گۆڵەکان وایکردووە گریزمان متمانەی کەمتر بەخۆی هەبێت، بۆیە گرینگە مێسی یارمەتی ئەو بدات، وەک چۆن لە ڕابردوودا یارمەتی سوارێزیشی داوە.

شایانی باسە بارسێلۆنا لە ئێستا لە پێشەنگی لالیگان بە جیاوازی سێ خاڵ لەگەڵ ڕیال مەدرید و مێسیش گۆڵکاری سەرەکی یانەکەیە.

 

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button