ئینگلتەراگرنگترین

دی برۆین: مانچستەر سیتی ئاستی دابەزیووە و لیڤەرپول لەبەر كەم ئەزموونی دەناڵێنێت

یاریگا- كیڤن دی بڕۆین ئەستێرەی مانچستەر سیتی باسی ئاستی خۆی و یانەكەی دەكات و ئەو پێكانەی وەرزی ڕابردوو تووشی هات بە هۆكاری دابەزینی ئاستی دادەنێت و باس لە سەختی كێبڕكێی ئەم وەرزەی پریمەرلیگ دەكات.

دی برۆین لەم وەرزەدا تەنها سێ یاری ئەنجامداوە لەبەر ئەو پێكانەی تووشی بووە.

لە لێدوانی بۆ سكای سپۆرت ئەستێرەكەی سیتیزن ووتی: من باشم و دڵخۆشم بەرەو باش بوون ئەچم، شەش مانگی دوور و درێژ بوو هەست بە دابەزینی ئاستم دەكەم هەول دەدەم بە بەهێزی بگەڕێمەوە، هەندێك كات دەڵێم پێویستم بە پشوو نیە و ئازارم نیە بەڵام چەند یاریەكی كەمم كرد و بە باشی ئامادە نەبووم ، من هەمان یاریزانم پێكانێك و دوو پێكان هیچ شتێك ناگۆڕێت هەموو كات بە هەمان شێوە یاری دەكەم.

سەبارەت بە كێبڕكێی پریمەرلیگ ووتی: ئەم وەرزە سەختە ، یانەی بەهێزتر هەیە ئەم وەرزە ، ئەگەر لیڤەرپول گەشتە 98 خال و نازناوەكەی بردەوە ئەوا پێویستە پیرۆزباییان لێ بكەین ، نابێ ئەوەش لە بیر بكەین كە هێشتا لە مانگی دووداین كێبڕكێی خول و جام و یانە پاڵەوانەكان دەكەین ئەوە شتێكی نایابە.

یاریزانە بەلجیكیەكە بەردەوام بوو لە قسەكانی و ووتی: لیڤەرپول پاڵەپەستۆی زۆر دەكات و ماوەیەكی دوور و درێژە خولیان نەبردۆتەوە ، بەلام ئێمە پێویستە پارێزگاری لە نازناوەكەمان بكەین، دوای دوو مانگ دەیبینینەوە ، بەردەوام دەبین لە بردنەوەكان تا كۆتاهەفتە كێبڕكێی نازناوەكە دەكەین.

ئێوارەی ئەمڕۆ لە یاری لووتكەی پریمەرلیگ مانچستەر سیتی میوانداری ئەرسیناڵ دەكات لە هەفتەی 25ی خولی ئینگلیزی كاتژمێر 7:30 بە كاتی كوردستان.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close