کلاسیکۆی بۆکسێن دووبارە دەکرێتەوە

یاریگا –
بڕیار لەسەر رووبەڕوونەوەی فلۆید مەیوێزەی ئەمریکی و مانی پاکوایۆی مەکسیکی دراوە و ئەو دوو ئەفسانەیەی بۆکسێن جارێکیتر لەدژی یەکدی دەچنەوە مەیدانی جەنگ.
ئەو دوو یاریزانە بۆ یەکەمجار 11 ساڵ پێش ئێستا یەکەمین رووبەڕووبوونەوەی نێوانیان ئەنجامدا و شەڕەکەیان چەند نازناوێکی سەرنجڕاکێشی لێنرا. وەک “شەڕی سەدە” ، “شەڕی مەزنایەتی”. ئەنجامەکەش بە کۆی دەنگی دادوەران لە بەرژەوەندی فلۆید بوو.
هەردوو فلۆید و مانی، بە باشترینەکانی سەردەمی خۆیان دادەنرێن. ئەوەی یەکەمیان هەرگیز نەدۆڕاوە، کۆتا یاریی پیشەگەرێتیشی ساڵی 2017 بوو بەرامبەر کۆنۆر مەکگریگۆری ئەفسانەی هونەرە جەنگیە تێکەڵاوەکان ناسراو بە MMA. هەرچی مەکسیکیە رکابەرەکەیەتی، دوای چوار ساڵ لە دوورکەوتنەوە، هاوینی رابردوو یاریی کرد ئەویش بەرامبەر ماریۆ باریۆس بوو کە بە یەکسانبوون کۆتایی هات.
وا بڕیارە 19ی مانگی سێپتەمبەری ئەمساڵ هەردوو پاڵەوانی مێژوویی جارێکیتر رووبەڕووی یەکترببنەوە. یارییەکەش لە شاری لاسڤیگاسی ئەمریکا بەڕێوەدەچێت.
Running it back!
Floyd Mayweather and Manny Pacquiao will meet again. pic.twitter.com/txc6z1YeNC
— BBC Sport (@BBCSport) February 23, 2026



