ئه‌وروپاگرنگترینیاریگا

سەرجەم بڕیارەکان بخوێنەوە: چامپیۆنزلیگ لە مانگی هەشتدا دەگەڕێتەوە بەکۆمەڵێک گۆڕانکاری بنچینەییەوە

Yariga App

یاریگا – یوێفا ڕایگەیاند شاری لشبۆنەی پورتوگال کە خاوەنی سێ یاریگای دیارە، میوانداری سەرجەم ئەو یاریانەی چامپیۆنزلیگ دەکات کە لە خولەکەدا ماون.

هەروەها دوای تەواوبوونی قۆناغی شازدە و لە قۆناغی هەشتەوە، سەرجەم یاریەکان یەک گەڕیان لێ ئەنجام دەدرێت.  بەڵام یاریەکانی قۆناغی شازدە بەشێوەیەکی ئاسایی لە یاریگای ئەو یانەیە ئەنجام دەدرێن کە لەیاری یەکەم میوان بوونە بۆ ئەوەی دادپەروەری هەبێت لە ئەنجامەکاندا. بۆ بابەتی دیاریکردنی یاریگای یاریەکان، یوێفا ڕایگەیاند لە قۆناغی هەشت تا کۆتایی، هەموو یاریەکان لە سێ یاریگاکەی لشبۆنە “یاریگای خۆسێ ئەلڤالادێ یاخود یاریگای بەنفیکا یاخود سپۆرتنگ لشبۆنە” ئەنجام دەدرێن.

ئەم یاریانەی لە قۆناغی شازدەدا گەڕێکیان ماوە:

 

خشتەی یاریەکانی چامپیۆنزلیگیش بەمشێوەیە دەبن:
  • 7-8ی ئاب: یاریەکانی قۆناغی شازدە
  • 12-15ی ئاب: یاریەکانی قۆناغی چارەگی هەشت (لە یاریگاکانی لشبۆنە ئەنجام دەدرێن)
  • 18-19ی ئاب: یاریەکانی قۆناغی پێش کۆتایی (لە یاریگاکانی لشبۆنە ئەنجام دەدرێن)
  • 23ی ئاب: یاری کۆتایی (لە یاریگاکانی لشبۆنە ئەنجام دەدرێن)

 

بەهۆی گۆڕانکاری لە یاریگای میواندار بۆ یاری کۆتایی، ئێستا میوانداری یاری کۆتایی خولەکە بەمشێوەیە دەبێت:
  • 2020: یاریگای خۆسێ ئەلڤالادێ یاخود یاریگای بەنفیکا یاخود لشبۆنە، شاری لشبۆنە، پورتوگال
  • 2021: یاریگای ئەتاتورکی ئۆڵۆمپی، ئیستەمبوڵ، تورکیا
  • 2022: یاریگای سەینت پیتەرسبێرگ، سەینت پیتەرسبێرگ، ڕووسیا
  • 2023: یاریگای ئالیانز ئەرینا، میونشن، ئەڵمانیا
  • 2024: یاریگای وێمبڵی، لەندەن، ئینگڵتەڕا

 

بڕیارەکانی دیکەی یوێفا لەبارەی ئەم وەرزە:
  • لەو یاریانەی کە ماون، یانەکان ڕێگەیان پێدەدرێت کە پێنچ گۆڕانکاری بکەن،بەڵام لە وەرزی 21-2020ەوە دەبێتەوە سێ گۆڕانکاری و وەک خۆی لێدێتەوە.
  • جامی سوپەڕی ئەوڕوپا لە یاریگای پوشکاش لە بوداپێست هەنگاریا ئەنجام دەدرێت لە 24ی سێپتێمبەر.
  • وادەی دەستپێکردنەوەی چامپیۆنزلیگ بۆ وەرزی 21-2020 دوادەخرێت.
  • بڕیاری دیکە بۆ پاراستنی یاریزانان و دەستەی یانەکان لە هەڕەشەی کۆڕۆنا لەماوەی داهاتوودا ڕادەگەینرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button