ئاسیایاریگا

ئەمیری قەتەڕ: ئامادەکاریەکانی مۆندیال لەکاتی خۆیاندا تەواو دەبن

یاریگا – شێخ تەمیم بن حەمیدی دووەمی ئەمیری قەتەڕ لە بۆنەیەکدا ڕایگەیاند کە ئامادەکاریەکانیان بۆ مۆندیال بەهۆی کۆڕۆناوە دواکەوتنی بەخۆیەوە بینیوە، بەڵام هەمووان دڵنیا دەکاتەوە لە سازکردنی مۆندیالێکی ناوازە.

شێخ تەمیم ڕایگەیاند “هەنگاوی داهاتووی تەواوی جهان بریتیە لەوەی بگەڕێنەوە سەر دۆخی ئاسایی ژیان، بە پشتیوانی خوا ڕۆژانێک بەڕێوەن کە دووبارە بتوانین یاری تۆپی پێ وەک جاران ئەنجامبدەین و مۆندیالێکی ناوازەش ساز بکەین”. هەروەها هەمووانی دڵنیا کردەوە لەوەی قەتەڕ کێشەی نابێت لە میوانداریکردنی مۆندیال و ئامادەکاریەکان لەکاتی خۆیدا تەواو دەکات.

شایانی باسە قەتەڕ مافی میوانداریکردنی مۆندیالی لەساڵی 2009دا پێدرا کاتێک توانی بەسەر هەریەک لە وڵاتەکانی یابان، ئوستوڕالیا، ئەمەریکا و کۆریای باشووردا سەرکەوێت و ببێتە یەکەمین وڵاتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە بتوانێ میوانداری جامەکە بکات. ئەم بڕیارەی فیفاش چەندین ناڕەزایەتی گەورەی بەدوای خۆیدا و بە دۆسیەیەکی گەندەڵی سەیر دەکرێت و چەندین جار لێکۆڵینەوەی لەبارەوە کراوە.

 

 

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button