کوردستان

کارتی رەنگا و رەنگ لە گەڕی 10ـی خولی پلە یەکی کوردستان ژمارەی پێوانەیی تۆمار کرد

ئامار و داتای گەڕی 10ـی خولی پلە یەکی کوردستان

Yariga App

یاریگا –

پێدانی کارتی رەنگا و ڕەنگ لە گەڕی 10ـی خولی پلە یەکی کوردستان ژمارەی پێوانەیی تۆمار کرد و چوار گۆڵپارێزیش کلین شیتیان کردووە.

لە کۆی هەشت یاریی گەڕی رابردووی خولی پلە یەکی کوردستان 19 گۆڵ تۆمار کراوە، 10 گۆڵ لە گێمی یەکەم و نۆ گۆڵیش لە گێمی دووەم کراوە، بڕیار عەدنان، یاریزانی شۆڕجە خێراترین گۆڵی ئەم گەڕەی تۆمار کرد بەرامبەر زانکۆی جیهان کە لە خولەکی سێی یارییەکە بوو.

چوار گۆڵپارێز لە گەڕی 10ـی خولی پلە یەکی کوردستان کلین شیتیان کردووە، هاوکار رەزا لە بابان، ئەلەند خالید لە دهۆک، عەباس محەمەد لە شەقڵاوە لەگەڵ مستەفا نەجیب لە کۆیە هیچ گۆڵێکیان لێ تۆمار نەکرا و کلین شیتیان لەگەڵ یانەکانیان کرد، گەورەترین ئەنجامیش بازیان بەدەستیهێنا و 3 _ 1 لە خاکی بردەوە.

بەرزکردنەوەی کارتی زەرد و سوور لە گەڕی رابردووی خولی پلە یەکی کوردستان ژمارەی پێوانەیی تۆمار کرد، 45 کارتی زەرد و شەش کارتی سوور لە لایەن ناوبژیوانانەوە بەرزکراوەتەوە کە ئەمەش زۆرترین رێژەی کارتە لە تەواوی یارییەکانی ئەم وەرزەی خولی پلە یەکی کوردستان، هیچ یانەیەکیش لەم گەڕە یاریی خاوێنی نەکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button