یاریگا-چەند رۆژێکە هەواڵی ئەوە بڵاوبووەتەوە گوایە رۆناڵدۆ دالیمای بەڕازیلی سەردانی عێراق دەکات.
سەرچاوەی هەواڵەکە ئاژانسی سۆمەریە نیوز بوو کە بڵاویان کردبووەوە گووایە رۆناڵدۆ وەک سەرۆکی یانەی ڤالادۆلیدی ئیسپانی بۆ کردنەوەی ئەکادیمیایەکی یانەکە لە عێراق دەگاتە بەغداد.
یاریگانێت بۆ ئەو مەبەستە پەیوەندی بە عەبدولخالق مەسعود سەرۆکی تۆپی پێی عێراقەوە کرد و سەبارەت بەو باسە بەرپرسە کوردەکە وتی “ئێمە ئاگاداری هەواڵێکی لەو جۆرە نین و هیچ بنەمایەکی نیە”.
رۆناڵدۆ جیاواز لە هاوپیشەکانی دیکەی لەبری راهێنەرایەتی کردن روویکردووەتەوە بازرگانی و هاوینی رابردووش زۆرینەی پشکەکانی یانەی ڤالادۆلیدی ئیسپانی کڕییەوە.