ئیتاڵیا

زڵاتان گرێبەستەکەی نوێ ناکاتەوە و دەگەڕێتەوە سوید

یاریگا- زاڵاتان ئیبراهیمۆڤیچی ئەفسانەی سویدی نزیک بۆتەوە لە کۆتا هەفتەکانی لەگەڵ ئەی سی میلان.

بە گوێرەی ڕۆژنامەی لاکازێتا دیلۆ سپۆرت، پەیوەندی نێوان یاریزانەکە و یانەکەی لە کۆتا وادەکانی نزیکە، بەوەی ئیبرا ئارەزووی نییە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە. بژاردەی دوای رۆسۆنیریش، گەڕانەوەیەتی بۆ سوید.

ئیبرا لە کاتی ڕاهێنانەکان و ئامادەکاریی بۆ دەستپێکردنەوەی خولی ئیتاڵیا دوای پەککەوتنی بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، دووچاری پێکانێکی قورس هاتووە و لە ئیستادا چارەسەر وەردەگرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button