Loading...
کوردستان

پێنج گۆڵپارێز لە گەڕی رابردووی خولی نایابی کوردستان کلین شیتیان کرد

ئامار و داتای گەڕی رابردووی خولی نایابی کوردستان

Yariga App

یاریگا –

لە گەڕی 13ـی خولی نایابی کوردستان 5 گۆڵپارێز کلین شیتیان کرد و لە گێمی راهێنەرانیش زۆرترین گۆڵ تۆمار کرا.

لە کۆی شەش یاریی گەڕی 13ـی خولی نایابی کوردستان 15 گۆڵ تۆمار کرا، سێ گۆڵ لە گێمی یەکەم و 12 گۆڵیش لە گێمی دووەم کە گێمی راهێنەرانە تۆمار کراوە، سەرهەد حوسێن لە خولەکی 28 خێراترین گۆڵی ئەم گەڕەی تۆمار کرد بەرامبەر دەربەندیخان.

پێنج گۆڵپارێز لە گەڕی رابردووی خولی نایابی کوردستان کلین شیتیان کرد، عومەر ساڵح لە قەڵادزێ، محەمەد سەرخێڵ لە شێروانە، عەباس یابڕ لە پێشمەرگەی هەولێر، محەمەد موعین لە چوارقوڕنە لەگەڵ حەسەن حوسێن لە چوارقوڕنە گۆڵەکەیان پاراست و هیچ گۆڵێکیان لێ تۆمار نەکرا، گەورەترین ئەنجامی ئەم گەڕەش ئاکرێ بە دەستیهێنا کاتێک 3 _ 2 لە ڕانیەی بردەوە.

لە گەڕی 13ـی خولی نایابی کوردستان 25 کارتی زەرد و دوو کارتی سوور لەلایەن ناوبژیوانانەوە بەرزکراوەتەوە، هەر دوو یانەی پیشەسازی و دەربەندیخان لەم گەڕە هیچ کارتێکی ڕەنگا و ڕەنگیان پێنەدرا و یاریی خاوێنیان کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button