ئیسپانیافەرەنساگرنگترین

كاردانەوەی نەیمار بزانە دوای ئەوەی دەنگۆی گەڕانەوەی بۆ بارسا هەبوو

یاریگا- نەیمار دا سێلڤا گاڵتە بەو پڕوپاگەندانە دەكات كە گوایە دەیەوێت پاریس سان جێرمان بەرەو یانە كۆنەكەی بارسێلۆنا جێبهێڵێت.

پێشتر ڕۆژنامە ئیسپانیەكان بەتایبەت ( مۆندۆ) ئەوەی ئاشكرا كرد كە گوایە نەیمار ٥ جار لە هەوڵدا بووە بۆ گەڕانەوەی بۆ بارسا ، دواتر باوكی نەیمار هەواڵەكانی بە درۆخستەوە.

هەروەها نەیمار لەسەر ئەو هەواڵانە لە ستۆری خۆی لە ئینستاگرام بە سێ وێنەی كوڕەكەی هەواڵەكانی بە درۆخستەوە.

لەسەر وێنەی یەكەم نووسیویەتی :” شێوەی من كاتێك گوێم لە هەوالە درۆكان دەبێت.”
لەسەر وێنەی دووەم نووسیویەتی ”هەروەها بەو شێوە دەبم. كاتێك هەست بە توڕەی دەكەم لەبەر گەورەی هەواڵە درۆكە.” وەلەسەر وێنەی سێیەم نووسیویەتی ”بەو شێوە دەبێت شێوەم كاتێك هاوڕێكانم دەبینم كە باسی هەواڵەكان دەكەن لە كاتێكدا هیچیان لە من نەبیستووە.”

وەك دیارە مەبەستی بە درۆخستنەوەی سەرجەم ئەو هەواڵانەیە كە باس لا جێهێشتنی یانە فەڕەنسیەكە دەكات و گەڕانەوەی بەرەو بارسێلۆنای ئیسپانی.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close