Loading...
بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ بنزیمە لەگەڵ یانە نوێیەکەی گەیشتە رێککەوتن

Yariga App

یاریگا –

کەریم بنزیمە کۆتایی بە گەشتەکەی لەگەڵ ئیتحادت سعوودی هێنا و لەگەڵ یانەیەکی  هەمان وڵاتە رێککەوتنی کرد.

نێوانی بنزیمە و ئتیحاد لەپرێکا تێکچوو کاتێک لە چەند رۆژی رابردوودا زۆرێک لە سەرچاوەکان ئاشکرایان کرد کە ئەستێرە فەڕەنسییەکە داوای کردووە لە پێکهاتەکەی دووربخنەوە ئەوەش دوای هەستکردنی بەوەی ئیتیحاد پابەند نەبووە بە بەڵێنەکانیەوە.

بنزیمە داوای لە ئیتیحاد کردووە لە پێکهاتەی یانەکە دووربخرێتەوە

بەگوێرەی نوێترین زانیاریی کە سانتی ئاونا بڵاویکردووەتەوە، کەریم و هیلال گەیشتوونەتە رێککەوتن بۆ ماوەی شەش مانگ بەخواستن تا کۆتایی هاتنی وەرزەکە.

ئەو رۆژنامەنووسە ئەوەشی زانیوە کە ئێستا گفتوگۆیان لەبارەی رێککەوتنێکی گشتگیرە بۆ رێککەوتنێکی نوێ پەیوەست بە نوێکردنەوەی لەدوای کۆتایی هاتنی ماوەکەی خواستنەکەی.

ئەوەی لە ئێستادا چەقی گفتوگۆکانیانە، وەک سانتی ئاونا بڵاویکردووەتەوە، بابەتی مووچەی هێرشبەرەکە و ماوەی گرێبەستە نوێیەکەیەتی لەگەڵ هیلال.

بابەتی زیاتر

Back to top button