Loading...
عێراقکوردستانگرنگترین

قوباد تاڵەبانی بە سەرۆکی نوێی یانەی سلێمانی هەڵبژێردرا

ئه‌مرۆ هه‌ڵبژاردن كرا

Yariga App

یاریگا –

هه‌ڵبژاردن بۆ ده‌سته‌ی كاگێری یانه‌ی سلێمانی كرا و قوباد تاڵەبانی، بووه‌ سەرۆکی نوێی یانەی وەرزشی سلێمانی .

هەڵبژاردنێکی چارەنووسساز

ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌ هەڵبژاردنی دەستەی کارگێڕیی نوێی یانەی سلێمانی بەڕێوەچوو، به‌ كۆی ده‌نگی ئەندامانی دەستەی كارگێری یانەکە  قوباد تاڵەبانی بووه‌ سه‌رۆكی یانه‌كه‌.

له‌ كۆی 86 كه‌سی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی بوون نۆ له‌و ئه‌ندامانه‌ خۆیان بۆ ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌كه‌ به‌ربژێر كرد،

هه‌ڵبژاردنی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ ئه‌وه‌ بووه‌ یانه‌كه‌ له‌ كێشه‌ی كارگێری و دارایی رزگاری بێت، چونکە یانەكه‌ كه‌ بە “یانەی دایک” ناسراوە، ئێستا لە دۆخێکی خراپدایە و پێویستی بە پشتگیرییەکی بەهێزی مەعنەوی و دارایی هەیە.

دوای هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌كی كارگێری كه‌ نۆ كه‌س بوونه‌ ئه‌ندام پۆسته‌كانی یانه‌كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ دابه‌شكرا:

قوباد تاڵه‌بانی – سه‌رۆكی یانه‌

سه‌ركه‌وت حه‌سه‌ن – جێگری سه‌رۆك

ئامانج كه‌مال – سكرتێری یانه‌

ئه‌یوب عه‌زیز – ئه‌مینداری دارایی

هه‌ره‌یكه‌ له‌ (ئه‌مجه‌د به‌هادین، بێسار عومه‌ر، زانا ئیبراهیم، نیشتیمان محه‌مه‌د، به‌رزان عه‌بدوڵا) به‌ ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێری دیاریكران.

مێژوویەکی پڕ لە شانازی: یانەی سلێمانی لە 1956وە

یانەی سلێمانی لە 1956 دامەزراوە و یەکێکە لە پایە سەرەکییەکانی وەرزش لە شارەکە و تەواوی کوردستاندا. یانەکە لە مێژووی خۆیدا چەندین ئەستێرەی گەورەی پێگەیاندووە و لە خولەکانی عێراق و کوردستاندا خاوەن پێگەیەکی بەهێز بووە.

سەرۆکەکانی پێشووی یانەکە

یانەی سلێمانی لە ماوەی تەمەنیدا لەلایەن چەندین کەسایەتیی دیارەوە سەرۆکایەتی کراوە، لەوانە، شێخ جەلال شێخ ناجی کە لە ساڵانی رابردوودا سەرۆکی یانەکە بووە هه‌روه‌ها دکتۆر ئاکۆ نوری کە پێشتر سەرۆکایەتیی یانەکەی کردووە. له‌گه‌ڵ چەندین کەسایەتی تری وەرزشی و کۆمەڵایەتی کە هەوڵیان داوە یانەکە لە لوتکەدا بهێڵنەوە.

ئاستەنگەکان و ئەرکە نوێیەکەی قوباد تاڵەبانی

یانەی سلێمانی رووبەڕووی چەندین کێشەی گەورە بووەتەوە له‌وانه‌؛

قەیرانی دارایی: یانەکە خاوەنی قەرزێکی زۆرە به‌هۆی كێشه‌ی دارایی له‌ خولی نایابی عێراق كه‌ ئێستا خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراقه‌ بۆ خولی پله‌ دوو دابه‌زی و ئێستا یانه‌كه‌ له‌و خوله‌یه‌.

 کێشەی کارگێڕی: نەبوونی پلانێکی درێژخایەن بۆ پێشخستنی تیپە جیاوازەکان.

دوورکەوتنەوە لە نازناوەکان: تیپی تۆپی پێی یانەکە لە خولە نایابەکاندا پاشەکشەی کردووە.

هاندەرانی یانەی سلێمانی بە گەشبینییەوە دەڕواننە ئەم گۆڕانکارییە. ئەوان هیوادارن کە قوباد تاڵەبانی بتوانێت نەک تەنیا لە رووی داراییەوە، بەڵکو لە رووی ژێرخانی وەرزشیشەوە شۆڕشێک لە یانەکەدا بکات و جارێکی تر یانەی سلێمانی ببێتەوە بەو هێزە ترسناکەی کە کێبڕکێی هەموو نازناوەکان دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button