Loading...
ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئارسیناڵ لەپێناو خولیان ئالڤارێز شۆڕشێکی گەورە لە هێڵی هێرشبەری بەرپادەکات

رێگایەکی نوێ دەگرێتەبەر

Yariga App

یاریگا –

یانەی ئارسیناڵ لە هەوڵەکانی بۆ بەدەستهێنانی تواناکانی ئالڤارێز بەردەوامە و دەیەوێت هێڵی هێرشبەری یانەکەی نوێبکاتەوە.

ماڵپەڕی تیم تۆک بڵاویکردووەتەوە، گەنەرز بیر لە بەشداریپێکردنی گابریێل خیسیوس و گابریێل مارتینێلی لە گرێبەستی خولیان ئالڤارێز دەکاتەوە، لەپێناو بەدەستهێنانی هێرشبەرە ئەرجەنتینییەکە ئامادەیە دەستبەرداری هەردوو هێرشبەرەکەی خۆی ببێت.

گابریێل خیسوس و گابریێل مارتینێلی

بەگوێرەی ماڵپەڕەکە، ئارسیناڵ بەدوای ژمارە نۆیەکی راستەقینەدا دەگەڕێت، هەرچەندە لە هاوینی رابردوو بۆ ئەو مەبەستە ڤیکتۆر یۆکێرێشـی گواستەوە، بەڵام ژمارەکانی ئەو یاریزانە لە ئاست چاوەڕوانییەکی یانەکەدا نەبوون.

ماڵپەڕەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەرکی ئارسیناڵ ئاسان نییە، بارسێلۆنا ئارەزووی گواستنەوەی هێرشبەرە 26 ساڵانییەکە دەکات، هەروەها چێڵسی و پاریس سان جێرمانیش چاودێریی دۆخەکە دەکەن و هاتوونەتە نێو کێبڕکێیەکە.

ئالڤارێز تاوەکوو هاوینی 2030 گرێبەستی لەگەڵ رۆخی بلانکۆسدا هەیە، لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 87 یاریی کردووە، 40 گۆڵی کردووە و 13 گۆڵی دروستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button