Loading...
ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

کاتی گۆڕانکارییە؛ ریال مەدرید ئامانجەکانی وەرزی داهاتوو دەستنیشاندەکات

کارگێڕی یانەکە شیکاریی وردیان کردووە و پێیانوایە کاتی گۆڕانکاری گەورەیە

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید شیکارییەکی وردی بۆ پلانەکانی وەرزی داهاتوو کردووە و گۆڕانکاری گەورە لە تیمەکەی دەکات.

رۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە، ریال مەدرید بۆ وەرزی 2026/27 گۆڕانکاری گەورە لە پێکهاتەکەی دەکات، یانەکە لە مێرکاتۆی هاوینەی داهاتوو یەک یان دوو یاریزانی دڵی بەرگری و ناوەڕاستکارێکی بەتوانا دەگوازنەوە.

ریال مەدرید گەیشتووەتە ئەو بڕوایەی تیپەکە پێویستی بە روخساری نوێیە، بەتایبەت ناوەڕاستکارێک کە بتوانێت تۆپ لە پێی بهێڵێتەوە، یاریی دروست بکات و تیپەکە بەرەو پێش ببات، ئەمەش ئەو شتەیە یانەکە لە دوایین دوو وەرزی لێی بێبەشە.

بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، لە چەند رۆژی رابردوو دەیان یاریزان خۆیان پێشکەشی ریال مەدرید کردووە، بەڵام یانەکە خۆی لە مێرکاتۆی زستانە بەدوور دەگرێت، چونکە هاوینی داهاتوو چەند یاریزانێک گرێبەستەکانیان بەسەردەچێت و چەند یاریزانێکیش لە وازهێنان نزیکبوونەتەوە.

ناوەڕاستکاری نوێ و داهاتووی ئاربێلوا

ریال مەدرید لە مێرکاتۆ ستراتیژی خۆی ناگۆڕێت، یانەکە بەردەوام دەبێت لە گواستنەوەی ئەو بەهرەمەندانەی تەمەنیان لە ژێر 20 ساڵانە و گرنگی بە گواستنەوەی ئەو ئەستێرانەش دەدات کە دەبنە یاریزانی ئازاد.

لەناو ریال مەدرید کۆدەنگییەک هەیە کە ڤیتینیا ئەو یاریزانەیە دەتوانێت گۆڕانکاری گەورە دروست بکات، بەڵام بەهۆی ئەوەی یاریزانی پاریس سانجێرمانە، گواستنەوەی ئاسان نابێت، پێویستە خودی یاریزانەکە یاخود بریکاری کارەکانی یەکەم جووڵە بۆ روودانی ئەو گرێبەستە بکەن.

هاوکات کێس سمیس، ناوەڕاستکاری لاوی هۆڵەندی یەکێکی دیکەیە لە ئامانجە سەرەکییەکانی ریال مەدرید، یانەکە لە وەرزی رابردووەوە چاودێری وردی ئەو بەهرەمەندە دەکات.

سەبارەت بە داهاتووی ئاربێلوا، یانەکە نایەوێت هیچ پەلە بکات، چونکە بڕوایان وایە ساڵی رابردوو لە دەستنیشانکردنی چابی ئاڵۆنسۆ وەکوو راهێنەری نوێی یانەکە پەلەیان کرد و بڕیارێکی هەڵەبوو، بۆیە نایانەوێت هەمان هەڵە دووبارە بکەنەوە و تاوەکو کۆتایی وەرز چاوەڕوان دەبن و بەگوێرەی ئەنجامەکان بڕیاری لەسەر چارەنووسی ئالڤارۆ دەدەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button