ریال مەدرید بە ئاڕاستەی چەکە کاریگەرەکەی مانچێستەر یونایتد جووڵە دەکات

یاریگا –
ریال مەدرید هەوڵەکانی خۆی بۆ ئەستێرەیەکی مانچێستەر یونایتد چڕدەکاتەوە و سەرچاوەیەکیش وردەکارییەکەی ئاشکرادەکات.
یانە شاهانەکە وێڵە بەدوای ییاریسازێکدا بۆ ڕێکخستنەوەی هێڵی ناوەڕاست کە لەدوای رۆشتنی تۆنی کروس و لوکا مۆدریچ کەلێنێکە و تا ئێسا بە ریزەکانیانەوە دەبینرێت.
بەگوێرەی زانیارییە مێدیایەکان کە سەرچاوەیەکی وەک تۆڕی هەواڵی فیچاخێسیش گرنگیپێداوە، کارگێڕی مەدرید دەیانەوێ دۆخی بڕونۆ فێرناندێش بقۆسنەوە کە دەچێتە کۆتا مانگەکانی گرێبەستەکەیەوە لەگەڵ شەیتانە سوورەکان و تا ئێستا نوێکردنەوەی بە نەزانراویی ماوەتەوە.
لە درێژەی زانیارییەکاندا هاتووە کە یانە ئیسپانییەکە بڕاوی تەواویان بە تواناکانی ئەستێرە پۆرتوگالیەکە هەیە بونیادنانەوەی هێڵێ ناوەند بۆ وەرزی داهاتوو، هاوکات بژاردەیەکی قابیلی گواستنەوەیە بەوپێیەی لە هاویندا دەبێتە یاریزانێکی ئازاد.
هەرچی ویستی یاریسازە لێهاتووەکەیە، سەرچاوەکە زانیویەتی کە کاپتنەکەی مان یونایتد پلانەکەی ریال مەدریدی بەدڵە و پێشتریش لە گواستنەوەی زستانەدا پێشکەشی قەڵای سپی کراوە.
🇪🇸 Real Madrid planea el fichaje de Bruno Fernandes en el próximo verano.
🇵🇹 Creen que el portugués puede ser una opción accesible en el mercado y lo consideran una pieza clave para la reconstrucción del mediocampo en la temporada que viene.
🔙 El capitán del Manchester… pic.twitter.com/nyTcI9s79i
— Fútbol Fichajes (@FutboolFichajes) January 30, 2026



