Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

گرنگترین لێدوانەکانی ئالڤارۆ ئاربێلوا بەر لە یارییەکەی بەرامبەر رایۆ ڤایێکانۆ

Yariga App

یاریگا –

رۆژی یەکشەممە لە یارییەکانی گەڕی 22 یانەی ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداریی یانەی رایۆ ڤایێکانۆ دەکات.

ریال مەدرید بەر لەو یارییە لە چامپیۆنزلیگ کەوتووەتە نێو گێژاوێکی سەخت و دۆڕانی بە بێنفیکا یانەکەی لە سەرکەوتنی راستەوخۆ بۆ قۆناخی داهاتووی خولەکە بێبەشکرد.

پێشبینیدەکرێت هاندەرانی بێرنابیۆ لە یارییەکەی سبەی جارێکی دیکە فیکەی ناڕەزایی بۆ یاریزانەکانی یانەکە لێبدەن و لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی بەر لە یارییەکە ئالڤارۆ ئاربێلوا داوای لە هاندەران کرد لە یارییەکەی سبەی پاڵپشتیان بکەن و لەگەڵ تیپەکە بن.

ریال مەدرید بەر لەو یارییە لە بە کۆکردنەوەی 51 خاڵ لە پلەی دووەمی ریزبەندییە و تەنیا یەک خاڵ لە بارسێلۆنای پێشەنگەوە دوورە.

بەشێک لە گرنگترین لێدوانەکانی ئالڤارۆ ئاربێلوا بەر لە یارییەکەی بەرامبەر ڤایێکانۆ:

هیوادارم هاندەران لەگەڵمان بن، بۆ ئەوەی بەهێزتربین پێویستیمان بە یارمەتی ئەوانە

هەمیشە هەوڵدەدەم لە هەڵەکانمەوە فێربم، بە یاریزانەکانم گووت من هەڵە دەکەم، بەڵام کاری من ئەوەیە و فێردەبم

پێویستە سوپاسی یاریزانەکان بکەم چونکە تێدەگەن داوای چیان لێ دەکەین و دەمانەوێت چۆن یاریی بکەن

کاری زۆر دەکەین و شیکردنەوە بۆ شتەکان دەکەین، ئێستا چەند هەفتەیەکمان لەپێشە تا ئەوە بکەین کە دەمانەوێت

بیرم لای دووبارە رووبەڕووبوونەوەی بێنفیکا نییە و تەنیا سەرنجم لەسەر یارییەکەی بەرامبەر رایۆ ڤایێکانۆیە

بابەتی زیاتر

Back to top button