Loading...
بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئینتەر میلان داوای یاریزانێکی دێرینی دەکاتەوە و یانەکەی ئێستاشی دەستبەرداری نابێت

Yariga App

یاریگا –

ئینتەر میلان هەوڵ بۆ گەراندنەوەی یەکێک لە یاریزانەکانی پێشووی دادەت بەڵام یانەکەی ئێستای دەستبەرداری نابێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ، ئینتەر و ئایندهۆڤن دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ کۆبوونەوەیان کردووە بۆ بابەتی گواستنەوەی ئیڤان پریسیچ، بەڵام یانە هۆڵەندیەکە پێداگریان کردووە لە هێشتنەوەی.

هەوڵەکانی ئینتەر بۆ پریسیچ لەکاتێکدایە کە ئەو ئەستێرە کڕواتیە ئێستا تەمەنی 36 ساڵە. ماوەی 20 ساڵە وەک پیشەگەر لە یاریگاکانی ئەوروپا یاریی دەکات، دیارترین ماوەشی لەگەڵ نێرازوری بوو کە لە 2015-2022 درێسی ئەو یانە ئیتاڵەی پۆشی. لە ساڵی 2024یش وەک یاریزانی ئازاد روویکردە ئایندهۆڤن.

رۆمانۆ ئەوەشی نووسیوە کە ئینتەر میلان لە پەیوەندیکردن بە ئایندهۆڤنەوە بەردەوامدەبێت و هەوڵ بۆ ناوەراستکارە کرواتیەکە دەداتەوە، لایەنی هۆڵەندی هیچ گڵۆپێکی سەوزیان بۆ هەڵنەکردوون.

بابەتی زیاتر

Back to top button