وادەی پەیوەندیکردنی ئۆسکار بۆب بە فولهام ئاشکرادەکرێت

یاریگا –
ئۆسكار بۆب، یاریزانی نەرویجی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی ریزەكانی یانەكەی جێدەهێڵێت و پەیوەندی بە یانەی فولهام دەكات.
بە گوێرەی زانیارییەكانی سكای سپۆرتس، مانچێستەر سیتی و فولهام لەسەر گواستنەوەی بۆب بە بەهای 30 ملیۆن یۆرۆ رێککەوتوون و ئەمڕۆ پشکنینی پزیشکی بۆ یاریزانەکە دەکرێت.
سکای سپۆرت ئەوەشی روونکردووەتەوە، هەردوو یانەکە لەسەر ئەوە رێککەوتوون، ئەگەر لە داهاتوودا فولهام بڕیاری فرۆشتنی یاریزانەکەی دا ئەوا لە %20ـی پارەی گرێبەستەکە بۆ مانچێستەر سیتی دەبێت.
ئۆسكار بۆب لە هاوینی 2023 لە مانچێستەر سیتی ژێر 21 ساڵان بۆ تیمی یەكەم بەرزكرایەوە و تاوەكو 2029 گرێبەستی لەگەڵ سیتیزن هەیە.
بۆب لەم وەرزەدا بەشداری 15 یاریی كردووە 739 خولەک بەشدارییكردووە و تەنیا یەک گۆڵی درووستكردووە.
لەگەڵ تیمی یەكەمی مانچێستەر سیتی بەشداری لە 47 یاریی كردووە و توانیویەتی سێ گۆڵ بكات و چوار گۆڵیش درووست بكات.



