
یاریگا –
ئوپامیکانۆ بە پەکخستنی دانوستانەکانی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی پەیامێک بۆ ریال مەدرید و لیڤەرپووڵ دەنێرێت.
تۆری سکای سپۆرتس – ئەڵمانیا بڵاویکردووەتەوە، یانەی بایرن میونشن ئۆفەرێکی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی تاوەکو ساڵی 2030- 31 پێشکەشی ئوپامیکانۆ کردووە، بەڵام بەرگریکارە فەڕەنسییەکە رەتیکردووەتەوە، ئەمەش سەرنجی بەرپرسانی ئانفێڵدی بەلای خۆیدا راکێشاوە و لە نزیکەوە چاودێریی دۆخی بەرگریکارەکە دەکەن.
سەرچاوەکە روونیکردووەتەوە، ئوپامیکانۆ گفتوگۆکانی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی دواخستووە، چونکە چاوەڕێی ئۆفەری یانەی وەکو ریال مەدرید و لیڤەرپووڵ دەکات و نایەوێت چیدیکە درێسی یانە باڤارییەکە بپۆشێت.

ئوپامیکانۆ لە هاوینی 2021 لە یانەی لایپزیگەوە پەیوەندی بە ریزەکانی بایرن میونشن کرد، تاوەکو ئێستا لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 176 یاریی بە درێسی یانە باڤارییەکەوە کردووە.



