Loading...
ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

یوڤێنتوس دەیەوێت ئەستێرەیەکی پێشووی بگەڕێنێتەوە

Yariga App

یاریگا –

یانەی یوڤێنتوس هەوڵ بۆ گەڕاندنەوەی کۆلۆ موانی دەدات.

موانی ئێستا یاریزانی یانەی پاریس سان جێرمانە و بە خواستن بۆ یانەی تۆتنهام یاریی دەکات.

رۆژنامەی سکای سپۆرتس- ئیتاڵیا بڵاویکردووەتەوە، یوڤێنتوس چاودێریی دۆخی هێرشبەرە فەڕەنسییەکە دەکات و دەیەوێت جارێکی دیکە بیگوازێتەوە ریزەکانی.

کۆلۆ موانی

رۆژنامە بەریتانییەکە رووینیکردووەتەوە، تۆتنهام ئێستا رێگە بە رۆیشتنی هیچ یاریزانێکی نادات تاوەکو چارەنووسی یانەکە لە چامپیۆنزلیگ یەکلاییدەبێتەوە، کە سپێرز لە کۆتا گەڕی قۆناخی خول بەرامبەر فرانکفورت یاری دەکات و بە بردنەوەی ئەو یارییە خۆی لە هەشت تیپەکەی پێشەوەی ریزبەندیدا دەبینێتەوە.

وەرزی رابردوو موانی لە قۆناخی دووەمی وەرزەکەدا پەیوەندی بە یوڤێنتوسەوە کرد کاتێک لەگەڵ پاریس نەگەیشتە رێککەوتن، دواتر پەیوەندی بە تۆتنهامەوە کرد.

رۆژنامەکە ئەوەشی ئاشکراکردووە، یانە لەندەنییەکە بەربەستێکی گەورەیە لەبەردەم ئەو گرێبەستەکە و تاوەکو جێگرەوەیەکی گونجاو نەدۆزێتەوە، رێگە بە کۆلۆ موانی نادات روو لە خانمە پیرەکە بکات.

موانی لەگەڵ تۆتنهام لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداریی لە 23 یاریدا کردووە، دوو گۆڵی کردووە و سێ ئەسیستی دروستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button