
یاریگا –
ئینزۆ ئالڤێش، کوڕی ئەفسانەی ریال مەدرید مارسێلۆ یەکەمین گرێبەستی پیشەگەرێتی خۆی واژۆکرد.
ئینزۆ کە تازە تەمەنی 16 ساڵە، لە پێگەی هێرشبەریی یاریی دەکات و خاوەنی توانایەکی گۆڵکردنی نایابە.
وەک فابریزۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ بەهرەمەندە بەرازیلی-ئیسپانییەکە یەکەمین گرێبەستی پیشەگەرێتی خۆی لەگەڵ ریال مەدرید واژۆ کرد.
لە یانە شاهانەکە ئینزۆ وەک بەهرەمەندێک بۆ دهاتووی ریال تەماشا دەکرێت و دەبێتە بەشێک لە پرۆژەی درێژخایەنی یانەکە.
ناوبراو لەو کاتەی لە ساڵی 2017 کاتێک بۆ یەکەمین جار لە یانەی سانتا ئانا پەیوەندی بە ئەکادیمای ریال مەدریدەوە کرد، تواناکانی لە وەرزشی تۆپی پێ و جووڵەکانی بووە بایەخی سۆشیاڵ مێدیا.
لە 100 یاریی بۆ لاوانی ریال مەدرید، ژمارەی گۆڵەکانی خۆی گەیاندە 105 گۆڵ. کە دیارترینیان ئەو هاتریکە بوو لە ساڵی 2023 le ماوەی تەنها 20 خولەکدا لە ئاتلێتیکۆ مەدرید تۆماریکرد.
🚨⚪️ Marcelo’s son Enzo Alves signed today his first pro contract at Real Madrid.
Seen as huge talent for the future, Enzo will be part of Real Madrid long term project. pic.twitter.com/yUvfXFuRKU
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) January 26, 2026
ناوبراو لەگەڵ ئەوەی لە دایک و باوکێکی بەرازیلیە، بەڵام لە ئیسپانیا هاتووتەبوون. لە مانگی ئەپرێلی 2023 بڕیاری دا بۆ هەڵبژاردەی ئیسپانیا یاریی بکات.
ڤیدیۆی بەشێک لە جووڵە و گۆڵەکانی ئینزۆ:



