
یاریگا –
تۆتنهام بە راهێنەرایەتی تۆماس فڕانک بەردەوامە لە ئەنجامە خراپەکانی پرێمەرلیگ و ئەمشەویش بە زەحمەت توانی خاڵێک لە بێرنلی وەربگرێت کە ئەمەیان لە پلەی 19 دێت و شەڕی مانەوە دەکات لە خولەکە.
ئەنجامەکانی سپێرس بەشێوەیەک نائومێدکەرە، هاندەرانی یانەکە چیتر ئارامییان نەماوە و راستەوخۆ داوای دوورخستنەوەی راهێنەرە دانیمارکیەکە دەکەن کە هاوینی رابردوو پۆستەکەی لەدوای ئانج پۆستیکۆگلو وەرگرت.
🚨 Tottenham travelling fans react to Burnley draw asking for “Thomas Frank out”.@ChrisCowlin 🎥 pic.twitter.com/FrRt5NMGVG
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) January 24, 2026
لەسەروبەندی ئەو بێهیواییەی لەنێو هاندەراندا دروستبووە، کارگێڕی یانە لەندەنیەکە سەرقاڵی گرێبەستکردنن لەگەڵ ئاندرو روبێرتسنی ئەستێرەی ناسراوی لیڤەرپوول وەک هێنانی یاریزانێکی خاوەن ئەزموون.
بەڵام لەدوای یارییەکە، تۆماس بەشێوەیەکی نامۆ وەڵامی ئەو پرسیارەی دایەوە و وتیمن قسە لەسەر ئەو یاریزانانە ناکەم کە لە یانەکەدا نین. جگە لە رۆناڵدۆ و مێسی.
🚨 Thomas Frank on Andy Robertson deal: “I don’t speak about players that are not in the club, except Ronaldo and Messi. So that’s no comment”. pic.twitter.com/zTyv8AJy2z
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) January 24, 2026
تۆتنهام لە پرێمەرلیگ لە پلەی 14 دێت، بە جیاوازیی تەنها 8 خاڵ لە یانەی ناوچەی دابەزین. ئەوەی پشوودرێژییەکی زیاتری بە کارگێڕی یانەکە دابێت لە بڕیاردان بۆ دوورخستنەوەی فڕانک، رەنگە ئەنجامەکان چامپیۆنزلیگ بێت کە دوای 7 گەڕ تەنها یەک شکستیان هەیە و لە پلەی پێنجەم دێن. دوا یارییان لە قۆناغی کۆمەڵەکان لە دەرەوەی یاریگای خۆیانە بەرامبەر ئینتراخت فڕانکفورتی ئەڵمانی. ئەوەش دەبێتە گرەوێکی قورس بۆ راهێنەرە دانیمارکیەکەی تۆتنهام کە ئایا دەتوانێت یەکێک بێت لەو هەشت یانەیەی بە راستەوخۆ سەردەکەون بۆ قۆناغی 16 یاخود نا.



