Loading...
ئیتاڵیاگرنگترین

تەواو؛ چارەنووسی مایک ماینان لەگەڵ میلان یەکلایی بووەوە

Yariga App

یاریگا –

دوای چاوەڕوانییەکی زۆر چارەنووسی مایک ماینان لەگەڵ ئەیسی میلان یەکلایی کرایەوە.

گۆڵپارێزە فەڕەنسیەکە لە ساڵی 2021 لە یانەی لیلی وڵاتەکەیەوە روویکردە ریزەکانی میلان و ئێستا کاپرنی یەکەمی رۆسۆنێریە.

ماینان کە ئێستا تەمەنی 30 ساڵە، لە کۆتا مانگەکانی بەسەرچوونی گرێبەستەکەیدایە و تا ئێستا چەندین یانەی دەرەوەی ئیتاڵیا چاویان لە دۆخەکەی بوو بۆ گواستنەوەی. بەڵام میلان توانی بە نوێکردنەوەیەکی ماوەدرێژ هەموو یانە خوازیارەکانی بێئومێد بکات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ، کارگێڕی ئەیسی میلان لەگەڵ گۆڵچیەکەیان گەیشتوونەتە رێککەوتنی زارەکی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی کە تا ساڵی 2031 دەخایەنێت.

رۆمانۆ نووسیویەتی ئەوەی ئێستا ماوە لەنێوانیان تەواوی بکەن، هەنگاوە فەرمیەکانە.


 

بابەتی زیاتر

Back to top button