Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

گرنگترین لێدوانەکانی ئالڤارۆ ئاربێلوا بەر لە یارییەکەی بەرامبەر ڤیاڕیاڵ

Yariga App

یاریگا –

لە یاریی لوتکەی ئەم هەفتەیەی لالیگا، ریال مەدرید دەبێتە میوانی ڤیاڕیاڵ.

ریال مەدرید لە دوایین 10 یاریی لە یاریگای دێ سێرامیکای تایبەت بە یانەی ڤیاڕیاڵ، تەنیا دوو یاری بردووەتەوە، دوو دۆڕان و شەش یەکسانبوونی هەیە.

لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یارییەکە، ئاربێلوا ئاماژەی بەوە دا ڤیاڕیاڵ رکابەرێکی قورسە و بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەو یارییە دەکەن و ئەمانەی خوارەوە گرنگترین لێدوانەکانی بوون؛

هیوادارم یارییەکەی بەرامبەر مۆناکۆ، ببێتە ئەو خاڵی وەچەرخانەی کە پێویستمانە

پێویست ناکات من قسە لەسەر درێژکردنەوەی گرێبەستی ڤینیسیۆس بکەم، شتەکە پەیوەستە بە ڤینیسیۆس و یانەکە، ئیشی من ئەوەیە وابکەم یاریزانەکان بەرزترین ئاست پێشکەشبکەن، بەدڵنیاییەوە ئارەزوو دەکەم ڤینیسیۆس لە نووسینەوەی مێژوو لە ریال مەدرید بەردەوام بێت

لای هەمووتان روونە مۆرینیۆ بۆ من چی دەگەیەنێت, کاتێک راهێنەرێک بەو هەموو ئەزموون و مێژووەوە قسەدەکات، بەتایبەت مۆرینیۆ،و من هەمیشە هەوڵدەدەم گوێی لێ بگرم و شیکردنەوەی بۆ بکەم

ڤیاڕیال رکابەریکی قورسە کە وامان لێدەکات هەموو هەوڵێکی خۆمان بدەین، دەبێت لە بەرزترین ئاستی خۆماندا بین، ئەوەش شتێکە دەبێتە هاندەرێکی گەورە بۆ ئێمە، دەزانین دەبێت ئەمرۆ چۆن یاری بکەین تاوەکو سێ خاڵەکە بەدەستبهێنین

تیمێكی ناوازەم هەیە و زۆر دڵخۆشم، ئەگەر پێوویستمان بەهەر شتێک هەبێت ئەوا ئەكادیمیایەكی خەیاڵیمان هەیە و یارمەتیدەرمان دەبن.

هەوڵ دەدەم یارمەتی تیمەكەم بدەم و ئەوان بە گەرمی بەخێرهاتنیان كردم

بابەتی زیاتر

Back to top button