Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

پریڤیوی یاریی ڤیاڕیال V ریال مەدرید؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

لە یاریی لووتكەی ئەمڕۆی لالیگا ڤیاڕیال لە یاریگای خۆیدا میوانداری ریال مەدرید دەكات.

وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 23:00 بە كاتی هەولێر ڤیاڕیال لە یاریگای سێرامیكای تایبەت بە خۆی میوانداری ریال مەدرید بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی 21 لالیگا.

پڕۆفایلی یاریی

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

ڤیاڕیال لەم وەرزەی لالیگادا ئاستێكی بەرز پێشكەش دەكات هەرچەندە لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا وەكو یەكەم یانە ماڵئاوایی كرد.

لەم وەرزەی لالیگادا لە كۆی 19 یاریی 13 یاریی بردووەتەوە و لە دوو یاریی یەكسان بووە و چوار یارییش دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 41 خاڵ لە ریزبەندی سێیەمی لالیگا دێت.

لە بەرامبەردا ریال مەدرید لە كۆی 20 یاریی پازدە یاریی براوە بووە سێ یاریی یەكسان بووە و دوو یارییش دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 48 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی لالیگا دێت.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

ڤیاڕیال بە بێ كامسیانا، مۆرینیۆ، ئاخوماچ، كابانێس و كامبوالا رووبەڕووی ریال مەدرید دەبێتەوە.

ریال مەدرید بە بێ چوامینی، میلیتاو، ئارنۆڵد و رودیگەر رووبەڕووی ڤیاڕیال دەبێتەوە.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ڤیاڕیال

جونیۆر

ناڤارۆ، ڤیێگا، فۆیس، پێدرۆزا

بوچانان، پارێخۆ، گێی، مۆلێرۆ

میكاتادزێ، مۆرێنۆ

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ریال مەدرید

كۆرتوا

ڤاڵڤێردی، ئاسێنسیۆ، هاوسن، كارێراس

 گولەر، كاماڤینگا، بێڵینگهام

رۆدریگۆ، ئێمباپێ، ڤینیسیۆس

بابەتی زیاتر

Back to top button