ئه‌ڵمانیائه‌وروپا

” دەمەوێت لەگەڵ ریال مەدرید کۆتایی بە کاروانی یاریکردنم بێنم ”

یاریگا
تۆنی کرۆس، ناوەڕاستکاری ئەڵمانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا ئارەزوو دەکات لە ریزەکانی یانەکەی بەردەوام بێت و لەگەڵ شاهانەکان کۆتایی بە کاروانەکەی بێنێت.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی وەرزشی مۆندۆدێپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی ناوەڕاستکارە ئەڵمانیەکەی مێرنگی لەبارەی داهاتووی لەگەڵ یانەکەی گووتی ” هیچ لەبارەی داهاتووم نازانم و تەنها دەمەوێت لەم ماوەیەی کە لە گرێبەستەکەم ماوە خزمەتێکی باشی یانەکەم بکەم و لە هەمان کاتیشدا ئارەزوو دەکەم لێرە واز لە یاریکردن بێنم، هەرچەندە بریارم نەداوە کەی واز لە یاریکردن دێنم ”.

کروس لە ساڵی 2014ـەوە یاریی بۆ ریال مەدرید دەکات و لەو کاتەوە لەگەڵ ئەو یانەیە بەشداری ٢٦٦ یاریی کردووە و بەرهەمەکەشی ١٨ گۆڵ و ٦٨ ئاسیست بووە و لە ساڵی ٢٠٢٣ گرێبەستەکەی کۆتایی دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button