Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

فەرمی؛ وادەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی بارسێلۆنا راگەیەندرا

Yariga App

یاریگا –

ئەنجوومەنی کارگێڕی بارسێلۆنا وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی یانەکە راگەیاند.

وەک لە پێگە فەرمییەکانی بارسا بڵاوکرایەوە کە هاوکات خوان لاپۆرتای سەرۆکی ئێستاش لای خۆیەوە رایگەیاند، 15ی مانگی مارسی ئەم ساڵ هەڵبژاردنەکە بەڕێوە دەچێت.

دوایین هەڵبژاردن کە تێیدا خوان لاپۆرتای سەرۆکی ئێستا تێیدا هەڵبژێردرا کە دووەم جار بوو رکابەرێتیەکە بۆ ئەو پۆستە بباتەوە، ساڵی 2021 بوو لەسەر حسابی خۆزێ ماریا بارتۆمیۆ.

بە گوێرەی پێگە نزیکەکان لەو یانە کاتالوونیەوە، هێشتا بەفەرمی دیار نییە رکابەرەکانی ئەم جارەی لاپۆرتا کێ دەبێت. بەڵام ڤیکتۆر فۆنت کە لە دوایین هەڵبژاردندا 30% دەنگەکانی بردەوە، جارێکیتر خۆی بەربژێ دەکاتەوە. هەروەها ناوی خاڤی ڤیاخوانای یاریزان و بەڕێوەبەری پێشوو لە یانەکە ناوێکی دیکەیە کە ئەگەری خۆکاندید کردنی هەیە.

بارسا لەکاتێکدا دەچێتە هەڵبژاردنەوە، کە بۆ زیاتر لە دوو ساڵ یاریگای ئۆڵێمپیکی مۆنجویکیان بەکاردەهێنا بۆ یارییەکانیان. لە نۆڤێمبەری ساڵی رابردوو بەفەرمی گەڕانەوە. هەروەها بەشێک لە قەیرانە داراییەکانیان چارەسەرکرا. ئەوانە و هەروەها ئاست و ئەنجامەکانی وەرزی رابردوو و ئێستای یانەکەش لەدوای هێنانی هانزی فلیکەوە، بە هۆکاری بەهێز دادەنرێن بۆ سەرکەوتنی لاپۆرتا لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیدا بۆ سێیەمین جار.

بابەتی زیاتر

Back to top button