Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

ئێستا؛ چوار ئەستێرەی ریال مەدرید دەگەڕێنەوە

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید تواناکانی سێ ئەستێرەی سەرەکی بۆ دەگەڕێتەوە.

رۆژنامەنووسی ئیسپانی خۆزێ لویس سانچێز بڵاویکردووەتەوە، هەفتەی داهاتوو ئالێکساندەر ئارنۆڵد، بەرگریکاری ئینگلیزی بەتەواوی لە پێکانەکەی چاکدەبێتەوە و بۆ یارییکردن ئامادە دەبێت.

بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، راوول ئاسێنسیۆ بۆ یارییەکەی رۆژی شەممە بەرامبەر ڤیاریال ئامادە دەبێت و پێکانەکەی سەخت نییە، ئەمەش دوای ئەوەی بەرگریکارە ئیسپانییەکە لە یارییەکەی بەرامبەر مۆناکۆ بەهۆی پێکان یاریگای جێهێشت.

هاوکات رۆدریگۆ، هێرشبەری بەرازیلی بەسداریی مەشقە بەکۆمەڵەکانی ئەمڕۆی کردووە و ئەگەری هەیە بتوانێت بەرامبەر ڤیاریال ئامادەبێت.

هاوکات براهیم دیاز دوای کۆتاییهاتنی یارییەکانی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا، ئەمڕۆ گەڕایەوە مەشقەکانی یانەکەی. بەڵام تانتۆنیۆ رودیگەری ئەڵمانی هێشتا چاکنەبووەتەوە و بەشداریی مەشقەکانی نەکردووە.

شەممە 24ـی کانوونی دوومی 2026 کاتژمێر 23:00 بەکاتی هەولێر، ریال مەدرید لە یارییەکانی گەڕی 21ـی لالیگا دەبێتە میوانی ڤیاریال.

بابەتی زیاتر

Back to top button