
یاریگا –
کیلیان ئیمباپێ نەک تەنیا شوێنپێی نموونەی باڵای خۆی دەکەوێت، بەڵکو لە شکاندنی چەند ریکۆردێکی نزیکدەبێتەوە.
دوای ئەوەی کیلیان لە ساڵی رابردوو کۆی گۆڵەکانی گەیاندە 59 گۆڵ و ریکۆردەکەی لەگەڵ کریستیانۆ یەکسانکردەوە، ئێستا چاوی لەوەیە زۆرترین گۆڵ لەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ تۆماربکات، تاوەکو ریکۆردێکی دیکەی ئەستێرە پۆرتووگالییەکە بشکێنێت.
هێرشبەرەکەی ریال مەدرید و فەڕەنسا لەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ لە 6 یاری، 11 گۆڵی کردووە و هەوڵدەدات ریکۆردەکەی رۆناڵدۆ بشکێنێت کە لە وەرزی 2014-15، توانی 17 گۆڵ بکات.

یەکێکی دیکە لەو ریکۆردانەی رۆناڵدۆ کە ئاسکە فەڕەنسییەکە مەترسی لەسەر دروستکردووە، تۆمارکردنی زۆرترین گۆڵە لە وەرزیکدا بۆ ریال مەدرید، رۆناڵدۆ 2014-15 توانی 61 گۆڵ بۆ یانەی شاهانە بکات.
سوپەر کیلیان لەم وەرزە لە کۆی 27 یاری لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان، 32 گۆڵی کردووە و تێکڕای گۆڵەکانی لە هەر یارییەکدا 1.18ـیە، ئامانجی ئەوەیە ریکۆردەکەی کریستیانۆ تێپەڕێنێت.



