Loading...
کوردستان

دۆخى رزگارى و رانیە بۆ گەڕى داهاتووى خولى نایابى کوردستان پەرێشانە

بێبەشەکانى گەڕى 12ـى خولى نایابى کوردستان

Yariga App

یاریگا –

هەردوو یانەى رزگارى و رانیە بۆ گەڕى داهاتووى خولى نایابى کوردستان گورزى کوشندەیان بەرکەوتووە و سێ یاریزانى سىەرەکى لە تیپەکانیان دادەبڕێت.

لە گەڕى 12ـى خولى نایابى کوردستان 11 یاریزان بێبەش دەبن لە یارییکردن، هەریەک لە کاردۆست عەلى کاپتنى رانیە و عەلى رەزا و عەبدوڵا عەممار لە رانیە بە هۆى هەبوونى سێ کارتى زەرد ناتوانن بەرامبەر زاخۆ یاریى بکەن، محەمەد ئەیوب و دڵدار خدر لە پیشەسازى بە هەمان هۆکار بەرامبەر قەڵادزێ یاریى ناکەن.

رزگاریى بۆ دێڕبى گەرمیان گورزێکى کوشندەى بەرکەوتووە و سێ یاریزانى سەرەکى تیپەکەى لە دەستداوە، هەریەک لە بەڵێن فایەق هێرشبەر و سەرکار سەردارى گۆڵپارێز و محەمەد مەحمودى بەرگریکار بەهۆى کەڵەکە بوونى کارتەکانیان ناتوانن بەرامبەر شێروانە یاریى بکەن.

ئەزهەر فەتاح لە دەربەندیخان، کۆڕەنگ محەمەد لە شێروانە ناتوانن لەگەڵ تیپەکانیان بەشدارى یاریى داهاتووى یانەکانیان بکەن، غەریب محەمەدى راهێنەرى سیروانى نوێش بە هۆى هەبوونى سێ کارتى زەرد ناتوانێ بەرامبەر هەندرین لە نێو یاریگا ئامادەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button